Accessibility links

کوردپوور: ئۆپۆزسیۆنی ناوه‌وه‌ی ئێران کاریگه‌ری زیاتریان به‌سه‌ر خه‌ڵـکیدا هه‌یه‌

ڕۆژی هه‌ینی 2 ی مانگی سێ هه‌ڵبژاردنی خوولی نۆیه‌می مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی ئێران ئه‌نجام ده‌درێت و ژماره‌یه‌ک له‌ پاڵێوراوانی کوردستانی ئێران خۆیان له‌ پـێشه‌بڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئیسلامی ئێران کێشاوه‌ته‌وه‌. به‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ نزیکه‌ی ته‌واوی حیزب و ڕێکخراوه‌کانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات جگه‌ له‌ باڵی کۆماری ئیسلامی ئێران داوای به‌شداری نه‌کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران ده‌که‌ن.

مه‌سعود کوردپوور ڕۆژنامه‌وان و شاره‌زای سیاسی ئێران له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت " به‌کارهێنانی جلوبه‌رگ و گۆرانی کوردی له‌ لایه‌ن هه‌ندێک له‌پاڵێوراوانی ئێرانی له‌ پارێزگاکانی کوردستانی ئێران کاریگه‌ری نابێت، ده‌ڵێت کوردستانی ئێران ئێستا ووشیار و سیاسیتره‌ به‌ نیسبه‌ت به‌ڕابردوو چونکه‌ ئێستا ده‌زگاکانی حیزب و کۆمه‌ڵه‌ کوردییه‌کان به‌ ڕێگای سه‌ته‌لایته‌وه‌ شت بڵاوده‌که‌نه‌وه‌ و پڕوپاگه‌نده‌ ده‌که‌ن. بۆیه‌ خه‌ڵکی کوردستان هوشیار و ئاگادارن . جا ئه‌گه‌ر کابرایه‌ک به‌رگی کوردی له‌به‌ر کرد یان به‌ کوردی قسه‌ی کرد ئه‌وانه‌ ده‌لیلی ئه‌وه‌ نیین که‌ نوێنه‌رێکی چاک بێت . ئێستا جلوبه‌رگی کوردی له‌به‌ر ده‌کات و دووای که‌ ده‌نگی هێنا ده‌ڕوات و خه‌ڵکی له‌بیر ده‌چێته‌وه‌."

‌ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌که‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:39 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG