Accessibility links

کۆبوونه‌وه‌ی نۆ ڕێکخراوی سیاسی له‌ هه‌ریمی کوردستانی عێڕاق


لە هەولێر نۆ حیزبی هەرێم کوردستان کۆبوونەوە و بریاریان دا بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بکەن. به‌ڵام جوڵانەوەی 'نەوەی نوێ' نەچووەتە ناو ئەو لیستەوە.

لەمبارەیەوە عومەر مامە کوردە بەپرسی جۆڵانەوەی نەوەێ نوێ لە هەولێر بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی، "ئەو حیزبانە دەگەرێنەوە سەر ململانه‌ی حیزبیەکانیان، داوایان لە ئێمە کرد کەوا بە یەک لیست دابەزین بەڵام ئێمە دەپرسین دەکرێت تۆ لە کوردستان لێنەگەڕێی حیزبێکی ئۆپۆزسیۆن مومارسەی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی بکات بە شێوەیەکی مەدەنیانە."

لە لایەکی ترەوە، هێمن شێخانی بەرپرسی مەکۆی گۆڕان لە شاری هەولێر بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی، "ئەوەی لای ئێمە گرنگە چارەنوسی خاکی پیرۆزی کەرکوک و هاووڵاتیەکانیەتی نەک ململانێی نێوان لایەنە سیاسیەکان. لە لای ئێمە ئەمە گرنگ نیە ئەگەر هەشبێ لەم کاتەدا سڕاوەتەوە لە پێناوی پاراستنی خاکی کەرکوک. ئەگەر پێمان وایە ئەگەر بەم شێوەیە ئەم هەنگاوە نەنێن ناشمانەوێ ببینە هۆکاری لەدەستدان خاکی کەرکوک چونکە پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەن پارێزگاکان ئەگەر کورد یەک ڕیز و یەکگرتوو نەبێت بۆ هەتا هایە کەرکوک لە دەست دەدەین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:44 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG