رۆژی 12ی ئه‌م مانگه كۆمكاری عه‌ره‌بی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌ندامێتی سوریای له كۆمكاری عه‌ره‌ی هه‌ڵپه‌سارد تاوه‌كو حكومه‌تی سوریا سه‌رجه‌م ئه‌و داواكارییانه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی جێبه‌جێده‌كات سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی. له میانه‌ی کۆبونه‌وه نائاساییه‌که‌ی وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى ئه‌ندام له كۆمكارى عه‌ره‌بى له شارى قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر 18 وڵات ده‌نگیان بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی سوریا دا، به‌ڵام عێراق ده‌نگى بۆ ههڵپهساردنهكه نه‌دا.
د. مه‌حمود عوسمان له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م بڕیاره‌ی عێراق، ئێرانه چونکه عێراق په‌یوه‌ندیـیه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه و نه‌مانی رژێمی سوریا بۆ ئێران چاره‌نوس سازه و کاریگه‌ریه‌کی نه‌گه‌تیڤانه له ئێران ده‌کات. ئه‌و بڕیاره‌ی عێراق داویه‌تی ته‌نها حیسابی بۆ ئێران کردووه و به وردی لێی نه‌کۆڵیوه‌ته‌وه و به‌ڵانسی تێدا نیـیه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:05 خوله‌که.