Accessibility links

دکتۆر مه‌حمود عوسـمان: لێـدوانه‌کانی موقته‌دا نیشـانی ده‌دات له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف باس له‌ کێشه‌کانی کورد نه‌کراوه‌


موقته‌دا ئه‌لسه‌در له‌ چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لسۆمه‌ریـیه‌ ڕایگه‌یاند له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌ هه‌ولێر و نه‌جه‌ف هیچ داواکاریـیه‌ک له‌ لایه‌ن به‌رپـرسـانی کورده‌وه‌ نه‌بووه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتان و گوتووشیه‌تی که‌رکوک به‌ شـارێـکی عێراقی ده‌مێنێته‌وه‌.

موقته‌دا ئه‌لسه‌در ده‌ڵێت له‌ میانه‌ی دیداره‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و به‌رپـرسـانی دیکه‌ی کورد هیچ کامیان داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکوکیان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتان نه‌کردووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسـته‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌در له‌وه‌ی مالیکی خراپـتره‌، چونکه‌ هیچ نه‌بێت مالیکی ده‌ڵێت ده‌بێت مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراق جێبه‌جێ بکرێت، به‌ڵام موقته‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ناکات.

پاشـان دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ نیشـانی ده‌دات له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف باسی کێشه‌کانی کورد نه‌کراوه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:35 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG