پـێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا بڕیاریان داوه که له مانگی پـێـنجدا له به‌غدا گه‌ڕی دووه‌می وتووێژه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی سـازبده‌ن. ئێرانیش ده‌ڵێت ئاماده‌یه کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی ڕۆژی دووشه‌ممه داوای له ڕۆژئاوا کرد که گه‌مارۆکان له‌سه‌ر تاران لابه‌رن، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت نابێت گه‌مارۆکان لابرێن هه‌تاکو ئێران هه‌نگاوی یه‌که‌م نه‌نێت.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌سعود کوردپـور ڕۆژنامه‌وان و شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌و کێشه ئهتۆمیـیهی ئێران، ئێران بۆخۆی سـازیکردووه و دیاره هه‌ر کاتێـکیش پـێی خۆشبێت ئه‌هێنێته گۆڕپانه‌که و گه‌مه‌ی پـێـدهکات.
به‌ڕێز کوردپـور ده‌ڵێت ئه‌م کێشه ناوکیـیه و قه‌یرانه‌کانی دیکه‌ی له ناوچه‌که سـازدهبن ئێران بۆخۆی دروسـتیدهکات و گه‌وره‌ی ده‌کات هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی مه‌ترسیـیه‌کان زۆر ده‌بن و گوشـاری زۆری بۆ ده‌هێنن و پاشـان ورده ورده خۆی خاو ده‌کاته‌وه. ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران به درێژایی 30 سـاڵی ته‌مه‌نی هه‌ر وه‌ها بووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:12 خوله‌كه.