فڕۆکە شەرەوانەکانی ئیسڕایل لە غەزە درێژە بە بۆمباران کردن دەدەن، لە کاتێکدا، ملیتانەکانی حهماس موشهکان داوێنه نێو هەریمی ئیسڕایل. توند و تیژی یەکە بە هۆی ڕفاندن و کوشتنی سێ ئیسڕایلی لە غەزە لە مانگی ڕابردوو، و وەکی دیارە کوشتنی مێرمنداڵێکی فەلەستینی سەری هەڵدا کە وەک تٶلە ئەستاندنەوە دهچوو.
هێنری ڕێدجوێلHenry Ridgwell بۆ دهنگی ئهمهریکا ڕاپۆرت دەکات کە دۆخی نائارامی لە سەرانسەری هەریمی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست کێشەی درێژخایەنی نێوان ئیسڕایل و فەلەستینی یەکان هەروا زیاتر دەکات.
ئیسڕایل ناوی هێرشی خۆی به "کرداری لێواری پارێزگاری" ناودێر کردووه. فڕۆکە شەرەوانەکانی ئیسڕایل ئەوە دەیان خانووبەرە و شوێنیان لە غەزە خستۆتە بەر هێرش کە ئەوان ئیدعا دەکەن لە لایەن ملیتانەکانی حهماس بۆ پلان و هاویشتنی هێرشەکانی بە موشەک لە سەرسنووردا کەڵکیان لێوەردەگیرێن. ئەو مووشەکانە هەتا مەودای ١٠٠٠ کیلومتر دوور لە سنووری غەزە را دەگەنە نێو قووڵایی ئیسرایل.
هێرشێک وای کرد بۆنەیەکی زەماوەندی ئیسراێلی لێک هەڵوەشێت و خۆیان پەنا بدەن. ئیسڕایل دەڵێت ڕەنگە بە هێرشێکی سەرزەوی وەلامی ئەو هێرشانەی مووشەکی بداتەوە. مارک رێگێڤ Mark Regev وتەبێژ بۆ سەرۆک وەزیری ئیسڕایل بنجامین نەتان یاهوویە.
"ئامانجی ئێمە، ئامانجی گرنگی ئێمە پارێزگاری لە خەڵکی ئیسرایل و کۆتایی پێ هێنان بە هێرشەکانی موشەکی لە غەزە ڕا بۆ سەر ڤڵاتیانمانە."
پرۆڤسۆری پێوەندی یەکانی نێونەتەوەیی لە زانکۆی رێجنتس لەندەن، یاسی مێکێل بێرگYossi Mekelberg دەڵێت توندتربوونی توند و تیژی ئاماژەیەک لە لاوازی سیاسی لە هەر دووک لایەن دایە.
"نێتان یاهوو لە لایەن باڵی ڕاستی حکومەتەکەی، واتا هاوبەندی بێنێتس و لێبڕاڵەکان لە ژێر گوشار دایە. حەماس لاوازە چونکە ئەوان زۆریان بۆ هێنرا کە دمشق جێ بێڵن، چونکە ئەخوان ئەلموسلمین لە میسر دا ڕووخاوە."
حکومهتی ئەخوان ئەلموسلمین لە میسر پارەکە لە لایەن لەشکرەوە زۆری بۆ هێنرا لە سەر دەسەڵات لابچێت. توێژێنەریی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست شەریف نهشهشبی Sharif Nashashibi دەڵێت جیگرەوەی ئەو پارتە عەبدل فەتاح ئەل سی سی هەوڵی داوە نێوبژی نێوان ئیسڕایل و فەلەستینی یەکان بکات و بۆی هەیە هێشتاش بتوانی نەخشێکی سەرەکی بگێرێت.
"بە تایبەتی ئێستا ئەمە بۆ سی سی گونجاوە که وەک سەرۆکی تازە دۆخەکەی لە گەڵ ڕێبەرانی ڕۆژئاوا لاوازە. بۆیە پێم وایە ئەوە دەرفەتێک بۆ سی سی یه کە بێتە پێش و وەک ئەوەی لە پێش چاوی خەڵک بە هێز و بە دەسەڵاته، بەڵام بە ڕۆژئاواش نیشان بدات کە ئەو نەخشێکی گەلێک گرنگ لە هەریمەکەدا دهگێڕێت."
نەشهشبی دەڵێت حەماس لە هەوڵی پشتیوانی هەریمی دایە، بەڵام لە سوریا پارسەنگی دەسەلات لە دژی لایەنی فەلەستینی یە.
"حەماس لە پشتیوانی شۆڕش لە سوریا دا بەرامبەر بە بەشار ئەل ئەسەد ڕاوەستا، بۆیە ئەوان مەجبوور بوون سوریا بە جێ بێڵن. ئەوەش وای کرد پشتیوانی ئێرانی بۆ نەمێنیتە، کە لە کاتی خۆی دا مەسەلەی سەرەکی بوو. و ئەم ڕێکهوتنەی ئەم دواییانە لە نێو ئەندامانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو سەبارەت بە دەمەتەقە لە گەڵ قەتەرهاتۆتە گۆڕ، و گۆمانی ئەوە هەیە کە پشتیوانی قەتەر بۆ حەماس کەمتر ببێتهوه."
کاربەدەستی وتەبێژی فەلەستینی سائێب عەرکاتSaeb Erekat تاوان دەخاتە سەر کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەڵیت لە میانەی هێرشی ئیسرایل دا بێدەنگە.
"زانین و دیتنی ئەو ئاماژانە کە حکومەتی ئیسرایل چی دەکات، ونەبوونی وەڵامی ڕاستەقینەی نێونهتهوهیی بۆ ئەم هێرشه، ئێمە لە دۆخێک دا دەنیت کە چاوەڕوانی خراپترین شت بکەین."
بەڵام ڕۆژئاوا دو دڵە لە ئەوەی بە قووڵی خۆ تێکەڵی مەسەلەکە بکات، وەک یاسی مێکێلبێرگ دەڵێت.
"مادامێک پلەی کوژراو و برینداران نزمە، پێم وایە هەم ئورووپایی یەکان و هەم ئەمەریکی کان ڕێگا بە ئیسرایل دەدەن درێژە بە هێرشی لە شکری بۆ لاوازکردنی حەماس، بە تایبەتی باڵی لەشکری بدات. پاشان لە بەرامبەر دا لە باری سیاسی، دیپلۆماتی شتێک داوا بکەن.
حهماس گوتوویەتی ئەگەر ئیسرایل کۆتایی بە هێرشەکانی ئاسمانی بۆ سەر غەزە بێنیت ئەوە هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرایل ڕادەگرێت. هەتا ئێستا وێ دەچێت هیچ لایەک یەکەم هەنگاو ههڵبێنێتهوه.