به‌رنامه‌ی کورد له تاراوگه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و کوردانه‌ی که له تاراوگه ده‌ژین و به هه‌ر هۆیه‌ک بووبێت وڵاتی خۆیان جێهێشـتبێت میوانداریـیان بکات و باسی ژیانیان له هه‌موو بواره‌کاندا بکات و خۆشی و ناخۆشی و ده‌ستکه‌وت و گیروگرفته‌کانیان و به تایبه‌تیش ناساندنی به‌رهه‌مه‌کانیان به خه‌ڵـکی کورد.
بۆ ئه‌م جاره ڕوومان له وڵاتی سوید کردووه و وتووێژێـکمان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گر و ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی مێهران عه‌باسـیان سـازداوه.
به‌ڕێز عه‌باسیان ده‌ڵێت له سـاڵی 1374 وه کاری فیلمسـازی له سینه‌مای جه‌وان ده‌سـتپـێـکردووه و پاشـان له سـاڵی 1375 وه له دانیشـگای سورا بووه و له‌وێ کارگه‌ردانی سینه‌مای خوێندووه. له 1379 هه‌تا 1386 له سه‌دا و سیمای ئوسـتانی کوردسـتان له شـاری سنه کاری کردووه.
پاشـان له سه‌ره‌تای سـاڵی 1386 بۆ شـاری سلێمانی کوردسـتانی عێراق ڕۆیشتووه و چووه‌ته ناو هێزه‌کانی کۆمه‌ڵه و له ته‌له‌فیزیۆنی ڕۆژهه‌ڵات کاری کردووه. ئێسـتا وا بۆ نزیکه‌ی سـاڵێـکه له وڵاتی سویده و به‌رده‌وامه له کارکردن بۆ ته‌له‌فیزیۆنی ڕۆژهه‌ڵات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13:54 خوله‌كه.