عەقڵیەتی سیاسی و سیاسەتمەنداریی و تێڕوانین و تێگەیشتن لە گۆڕانکاریی و پێشهاتە سیاسی و شارستانییەکان و تێکڕا ئەو پەیوەندییە جومگەیی و هەستیارانەی دنیای سیاسەت و حکومڕانی بە دنیای کوردەوە تیکڕا دەمانخاتە بەردەم کۆمەڵێک پرسی گرنگ و شرۆڤەکاریی جیاوازەوە. بەڕای هەندێک لەچاودێران ئەوەی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا روودەدات هێندە خۆژیاندنێکی شارستانی بەکاربەری خۆرئاوایە هەم لەڕووی ئابورییەوە هەم لەڕووی سیاسیشەوە. هاوکات ئەوەی ئێستاکەش لەهەرێمی کووردستاندا روودەدات هەم لە قەیرانی سیاسییەوە تادەگاتە پرسی ریفراندۆم و حکومڕانیش تەنها پەیوەندی بە ئێستاوە نیە بەڵکە پەیوەندی بەو پاشخانە مێژووییەوە هەیە کە ئەم هەڵوێست و بارگرژیانەی لەسەر کەڵەکە بوون. هاوکات ئۆپۆزسیۆن مۆدیلێکی نوێیە لەهەرێمەکەدا، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە رەخنەی رژدو شرۆڤەکاریی جیاواز نەخوازێت.
ئاسۆ جەبار سەربارەت بە کۆمەڵێک پرس وتووێژی لەگەڵ نوسەر و شرۆڤەکار عومەر میراودەلی دا سازکردووە...
عومەر میراودەلی دەڵێت "عەقڵی سیاسی کورد لە سەد ساڵ لەمەوبەرەوە تاکو ئەوڕۆکە هیچ گۆڕانکارییەکی وای بەسەردا نەهاتووەو خۆی دووبارە دەکاتەوە."
هاوکات دەڵێت "سیاسییەکان زۆر قازانجیان لەوە کردووە کە خەڵک بیرنەکاتەوەو دەستەمۆ بێت و پەرلەمانیش دەستەمۆ بێت."