نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپایی به‌شێوه‌یه‌کی په‌ره‌سه‌ندوو گه‌مارۆی زۆر توندی دارایی له دژی ئێرانیان داسه‌پاندووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران نایه‌وێت کاره‌کانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕابگرێت. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکا داوا له وڵاتانی دیکه‌ش ده‌کات که په‌یوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ ئێران ببڕن که چیی به پێی دیپلۆماتانی بنکه له ڤیینا ئێران ئاماده‌یه په‌ره به‌به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی بدات له داموده‌زگایه‌کی ژێر زه‌وی له‌نزیک شاری قوم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌سازکردنی چه‌کی ناو‌کی نێزیک ببته‌وه.
محییه‌دین پاڵانی ڕاوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له که‌نه‌دا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌به‌شی کوردی ده‌نکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێران چاو له گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که ده‌کات و چاو له له‌گۆڕانکارییه‌کانی ئابووری جیهان ده‌کات، هه‌روه‌ها ڕاوه‌ستانی چین و ڕوسیا له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌وروپا له‌بواری مه‌سه‌له‌ی سوریا و هه‌تا له‌بواری مه‌سه‌له‌ی ئێرانیشدا بۆیه ئێران پێوایه هه‌موو ئه‌وانه به‌ومانایه‌ن که مه‌ترسی لێدانی که‌مه. ده‌شڵێت ئێران پێوایه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا ڕازی نه‌بێت و ئه‌وروپاش ڕازی نه‌بێت ئه‌وا ئیسرائیل ناتوانێت کارێکی له‌و بابه‌ته بکات.
محییه‌دین پاڵانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به‌گشتی له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرۆژه ئه‌تۆمییه‌که‌یدا که ئێران بۆخۆشی ده‌ڵێت له‌باره‌ی ته‌کنیکییه‌وه پێشکه‌وتنی کردووه و هه‌موو لایه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وباوه‌ره‌ن که به‌جۆرێک چۆته پێس که شیانی وه‌به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی ئه‌گه‌ر هه‌تاکو ئێستا تاقیکردنه‌وه‌ی نه‌کردبێت به‌ڵام زۆر نزیکه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:13 خوله‌كه.