Accessibility links

پاڵانی: ڕه‌نگه‌ له‌به‌ر رووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کێشه‌ی ناوکی ئێران ئه‌وله‌وییه‌تی نه‌درێتی له‌سه‌رنجی نێونه‌ته‌وه‌ییدا


پاڵانی: ڕه‌نگه‌ له‌به‌ر رووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کێشه‌ی ناوکی ئێران ئه‌وله‌وییه‌تی نه‌درێتی له‌سه‌رنجی نێونه‌ته‌وه‌ییدا
پاڵانی: ڕه‌نگه‌ له‌به‌ر رووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کێشه‌ی ناوکی ئێران ئه‌وله‌وییه‌تی نه‌درێتی له‌سه‌رنجی نێونه‌ته‌وه‌ییدا

سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما به‌رامبه‌ر به‌ به‌رنامه‌ی ناوکی و پێشێلی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران، محییه‌دین پاڵانی ڕاوێژکاری کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی من پێموایه‌ هه‌تا ئێستا له‌ قۆناغی سه‌ره‌تادا دیاره‌ حکومه‌تی ئۆباما به‌رچاوڕوونییه‌کی زۆری نیسبه‌ت به‌دارێشتنی سیاسه‌ت به‌نیسبه‌ت به‌ئێرانه‌وه‌ نه‌بووه‌، زۆر خه‌م ساردتر به‌نیسبه‌ت مه‌سه‌له‌کانه‌وه‌ هه‌ڵسوکه‌وتی کرد، هه‌تا زۆرێک له‌بۆچوونه‌کان وابووکه‌ ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی که‌ ئه‌وان کردوویانه‌ وه‌ک بڵێت بۆخۆیان تاوانباربن، خه‌تای ئه‌وان بووه‌ که‌ ئێران گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ڕێگایه‌ی که‌ وه‌ڵام ناداته‌وه‌ و له‌ قانوونه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی یاخیبووه‌. گوتیشی له‌بیرمانه‌ سه‌رۆک ئۆباما کاتی خۆی که‌ ئیستراتیژییه‌کانی ده‌خسته‌ ڕوو و باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌وا ده‌ست بۆ ئێران ڕاده‌کێشم و ده‌ستی دۆستی و ئاشتی بۆ ئێران ڕاده‌کێشـم. پێی وابوو به‌و ڕێگایه‌دا ده‌کرێت ئێران بێته‌ سه‌ر عه‌قل. به‌ڵام دواتر سه‌رۆک ئۆباما بۆی ده‌رکه‌وت که‌ ئێران له‌و تیپ و له‌و جۆره‌ حکومه‌تانه‌ نییه‌ که‌ مه‌نتقی سیاسی دوروستریان هه‌بێت، ئه‌وان به‌دووی جێگاوپێگای خۆیانن به‌ دووای ئالترنه‌تیڤێکن که‌بۆ خۆیان بۆ دوونیایان پێچاوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ حازر نین و ناتوانن قه‌بوڵ بکه‌ن که‌ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌کی دیکه‌ حاکمیه‌تی دونیا و حاکمیه‌تی ناوچه‌ شه‌ریک بکه‌ن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:44 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG