ماوەیەکی زۆرە باس لەوە دەکرێت کە هێزی پـێشـمەرگەی هەرێمی کوردسـتان و هێزەکانی حکومەتی فیدراڵی بە هاوکاری هاوپەیمانان خەریکی خۆئامادەکردنن بۆ ڕزگارکردنی شـاری موسڵ.
ئایا ئامادەکاریـیەکان لە چ ئاستێـکدان بۆ ڕزکارکردنی ئەو شارە لە داعش؟
جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پـێشـمەرگە لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە دەڵێت هەرێمی کوردسـتانی عێراق هێزەکانی ئامادەیە و دەتوانن لە ماوەی 48 کاژمێردا سـازبن بۆ هەر پـرۆسەیەک بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ. بەڵام هێشـتا هێزەکانی حکومەتی فیدراڵ سەرقاڵی ئازادکردنی شـاری ڕومادین لە پارێزگای ئەنبار و هەندێـک ناوچەش لە پارێزگای سەڵاحەدین.