Accessibility links

هەوڵەکان بۆ گرتنەوەی شاری موسڵ


هێزەکانی ئاسایشی عێڕاق لە قەیارە، باشووری موسڵ، سێ شەمە ١٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦
هێزەکانی ئاسایشی عێڕاق لە قەیارە، باشووری موسڵ، سێ شەمە ١٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦

سەرۆکی هەریم مەسعود بارزانی ڕۆژی دووشەمە گوتی هێزی هاوپەیمان ٢٠٠ کیلومێتری چوار گۆشەیان ڕزگار کرد، کە نۆ گوندیش دەگرنەوە.

هێزەکانی عێراقی و کورد دەڵێن چەندین گوندیان لە دەرەوەی موسڵ گرتوونەتەوە، لە دەمێک دا ئەوان بۆ گرتنەوەی شارەکە لە چنگی داعش پێشڕەوی دەکەن.

هێرشەکە، بە پشتیوانی کردارەکانی ئاسمانی هێزی هاوپەیمان بە ڕێبەری ئەمەریکا، و بەشداری هیزەکانی عەشیرەی سونی و ملیشاکانی شیعە، ڕۆژی سێ شەمە بۆ دووهەمین ڕۆژ درێژەی هەبوو. شەڕەکە لە بەشەکانی دەرەوەی شاری موسڵ ماوەتەوە، و پێشڕەوییەکان لە سێ بەرەی شەڕدا بە شێوازی جوراۆجۆر دەچنە پێش.

پێشڕەوی هێزەکانی پێشمەرگە لە خۆرهەڵاتی موسڵ، سێشەمە، ١٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦
پێشڕەوی هێزەکانی پێشمەرگە لە خۆرهەڵاتی موسڵ، سێشەمە، ١٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦

لە خۆرهەڵاتی موسڵ، هێزەکانی پێشمەرگە بە خێرایی پێشڕەوی دەکەن، بەڵام لە بەشی باشوور هێزەکانی چەکداری عێڕاق بە هیواشی دەچنە پێش چونکە خاکی زیاتریان لە پێشە کە ئازادی بکەن، لە دەمێکدا کردارەکانی خۆیان لە ٤٠ کیلومێتری دوور لە شار ڕا دەست پێکردووە.

سەرۆکی هەریم مەسعود بارزانی ڕۆژی دووشەمە گوتی هێزی هاوپەیمان ٢٠٠ کیلومێتری چوار گۆشەیان ڕزگار کرد، کە نۆ گوندیش دەگرنەوە. ئەو ڕایگەیاند "موسڵ ئازاد دەبێت" و گوتیشی هێزەکانی پێشمەرگە ئەو پەڕی هەوڵی خۆیان دەدەن کە نەهێڵن شارەکە وەک شاری حەلەب لە سوریای لێ بێت.

کاربەدەستانی عێڕاق دەڵێن هێرشەکانی ئاسمانی بەردەوام بۆ سەر ناوەندی شار ناکرێت بۆ ئەوەی لە کوژرانی خەڵک خۆبپاریزن کە دانیشتوانی شارەکە زیاتر لە یەک ملیۆن مەدەنی تێیدا دەژین.

ئەوە دەبێتە هەرە کرداری گەورە و بە گرفتی لەشکری لە عێڕاق لە ئەو کاتەوە هێزەکانی شەرکەری ئەمەریکا پێنج ساڵ پێش ئەو وڵاتەیان جێ هێشت. لە ئەو کردارەدا ٩٤،٠٠٠ لە ئەندامانی هێزی لەشکری عێراق بە پێشمەرگەوە، و نزیکەی ٩٠ فڕۆکەی هیزی هاوپەیمان و عێراقی، و هەروەها ملیشاکانی سونی و شیعە تێیدا بەشدارن. بەڵام نیگەرانی سەبارەت بە سڵامەتی سەدان هەزار مەدەنی لە ناوچەکەدا لە زیادبوون دایە و ئاژانسەکانی یارمەتی دەر هوشداری ئەگەری قەیرانەکانی مرۆڤایەتی دەدەن.

نەخشەی یو-ئێن ڕێگاکانی چاوەڕوانکراو بۆ دەربازبوون لە موسڵ نیشان دەدات
نەخشەی یو-ئێن ڕێگاکانی چاوەڕوانکراو بۆ دەربازبوون لە موسڵ نیشان دەدات

گوتەبێژێک بۆ هێزی هاوپەیمان بە ڕێبەری ئەمەریکا سێ شەمە گوتی كردارەکان "لە ئەوە لە پێشترە کە دیاریان کردبوو" و ملیتانەکانی داعش لە توانایان دا نابێت پێشی هێزەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بگرن.

لە بەشی خۆرهەڵات ڕاپۆرتی جۆراوجۆر هەبوو کە بۆچی پێشمەرگە وێدەچوو سێ شەمە پێشرەوی خۆی ڕاگرتبێت. هێندێک فەرماندەی کورد گوتیان ئەوانە ئەو کارەیان بۆیە کردووە کە ڕیگا بە هیزەکانی عێڕاقی بدەن بۆ پێشەوە بچن؛ فەرماندەی تریش گوتیان ئەوان لە پرۆسەی ئەوە دان کە سەر لە نوێ یەکەکانی خۆیان ڕێکدەخەنەوە.

هێزەکانی پێشمەرگە لە خۆرهەڵاتی موسڵ. سێشەمە ١٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦
هێزەکانی پێشمەرگە لە خۆرهەڵاتی موسڵ. سێشەمە ١٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦

بەختیار سەدیق فەرماندەی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمەریکای گوت: "هیچ ڕاوەستانێک لە کردارەکەدا نیە. هێزەکانی پێشمەرگە پێشرەویان ڕاگرتووە چونکە لە گەڵ لەشکری عێڕاق هاوئاهەنگ دەبین. ئێمە لە یەکەم ڕۆژدا ئامانجی خۆمان وەدەست هێناوە. ئێستا لە شکری عێراق لێرە را کردارەکە وەئەستۆ دەگرێت. لە ڕاستی دا، سەربازانی عێڕاق ئەمڕۆ پێشکەوتنی بەرچاویان هەبوو."

ئەم ڕاپۆرتە لە لایەن پەیامنیری دەنگی ئەمەریکا، جێمی دێتمر، و بە هاوکاری سیروان قەچۆ و پەیامنیری ئاسایشی نیشتمانی جێڤ سێڵدن ئامادە کرابوو.

XS
SM
MD
LG