Accessibility links

نەوزاد هادی: تەندروستی هەولێر بەهانای قوربانیانی ڕووداوەکەی موسڵ دەچێت


لە ڕۆژی یەکەمی نەورۆزدا خەڵکێکی زور بۆ گەشت و سەیران و بەسەربردنی کاتێکی خوش ڕوویان لە سەر ڕووباری دیجلەی پارێزگای موسڵ کرد ، بەلەمێک لە نێو ئەو رووبارە بە سەرنشینێکی زورەوە ژێر ئاو دەکەوێت بەو هۆیەوە بەپێی سەرچاوەکان نزیکەی هەشتاو پێنج سەرنشین گیان لەدەست دەدەن و ژمارەیەکی زۆریش زامدار دەبن.

نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لەبارەی ڕووداوەکەی رووباری دیجلەی شاری موسڵ بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت لەسەر فەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەلە تیمەکانی تەندروستی هەولێر، ئەمبۆلانس و پزیشکان گەیشتنە موسڵ لەوێن ئێستا لە مەوقعن و پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆش لە گەڵ بەڕێز نوفەل پارێزگاری نەیناوامان کرد بەخوم و هەم سەرەدانی سەرۆکی حکومەت و هەم سەرەخوشی و هەم ئامادەکاری پێویست بکات بۆیان هاوکاریان بکەین و تیمەکانیشمان لەوێن و ئەوەی تریش کە پێویستیان پێ هەبێت ئێمە یارمەتیان بدەین .

لەبارەی هاوکاریەکانی پارێزگای هەولێر بۆ ئەو کەسانەی کە زامدارن ، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر زیاتر دەڵێت خەڵکێک هەیە رزگار بووە پێویستی بە چارەسەری پزیشکی دەبێت بویە ئەمبۆلانس و تیمەکانی ئێمە هەموویان لەوێن ئێستاش لە مەوقعن لە موسڵ دەیانهێننە هەولێر.

پارێزگاری هەولێر زیاتر دەڵێت پێمان ڕاگەیاندوون کەوا تیمەکانمان هەموویان لەوێن و ئەوانیش هەر پێویستیەک بکات و چ بریارێک بدەن هەموویان دەهێنینە هەولێر.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:20 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG