Accessibility links

گەڕانەوەی کوردەکانی سوریا لە هەریم ڕا بۆ شەڕی داعش لە سوریا ماوە دەخایەنێت


هێزەکانی پێشمەرگەی هەریمی کوردستان
هێزەکانی پێشمەرگەی هەریمی کوردستان

چەند رۆژ دوای یارمەتی کردن بە گرتنەوەی شاری باشیک لە باکووری خۆرهەلاتی موسڵ، شەڕەڤانانی کوردی سوریا لە دەمێکدا تەرمەکانی ملیتانەکانی داعش هێشتا لە نێو خرابووەکان دا کەوتبوون، شانازیان دەکرد کە لە شەڕەکەدا سەرکەوتووبوونە.

یەکینەکانی پاراستنی گەل
یەکینەکانی پاراستنی گەل

ئەندامانی گوردانی بە هێزی ٣،٣٠٠ کەسی ڕۆژئاوا لە دەمێکدا شەقامەکانی خرابووەکان دەگەڕان شوێنێک ملیتانەکان لە نێو خەندەکەکان دا خۆیان حەشار دا متمانە بە خۆبوونیان تێدا بەدی دەکرا.

لە دەمێکدا ملیتانەکانی شیعە و پێشمەرگەکان شان بە شانی لەشکری عێڕاق لە ئەو شەڕەدا بەشدارن، باوەڕیان وایە ئەوانە دەتوانن لە شەڕی ئازادکردنی موسڵ دا سەرکەوتووبن، کە دواین شاری گەورەی جیهادییەکان لە عێڕاق دایە.

هەروەها شەڕەڤانانی ڕۆژئاوا متمانەیان هەیە لە شەڕی نێو سوریا ملیتانەکانی داعش شکست دەدەن، شوێنێک هیواداران بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی لەپارێزگاری کردن لە وڵاتیانی کوردیان دا سەرکەوتووبن.

بەلام، لە دۆخێکی ئەوتۆدا کە بەگرفت بوونی شەڕ لە دژی هەرە مەترسیدارترین گرووپی ملیتان دا نیشان دەدات، ناکۆکی نێوان گرووپەکان لە سنوورەکان دا لە ئارادا بووە و پێشی ئەوە دەگرێت گوردانی ڕۆژئاوا لە سوریا دا شەڕ بکات.

ژێنڕاڵ محەمەد ڕەشێد فەرماندەی گوردانی ڕۆژئاوا، بە ئاژانسی ڕۆیتێرزی گوت " ئێمە دەمانەوێت پارێزگاری لە خەڵکی خۆمان بکەین. ئێمە دەتوانین لە سوریا دا جیهادییەکان شکست بدەین."

لە دەمێکدا ناوبراو بە داخەوە دەدوا گوتی: "ئێمە چەندین هەوڵمان دا بگەرێینەوە."

فەرماندە ڕەشید هەروەها هەروەک ٢٠ لە سەدی شەڕەڤانانی ژیر فەرماندەیی خۆی سەردەمێک وەک ئەفسەرێک لە لەشکری سوریا دا خزمەتی کرد. دوای سەرهەڵدان، ئەو پەڕێوەی عێڕاق بوو، و دایک و باب و خۆزیاکانی بۆ پێک هێنانی کوردستانێکی سەربەخۆ لە پاش خۆ بە جێ هێشت.

کەسانی تریش بە یارمەتی قاچاخچیەکان هاتنە عێڕاق، و پاشان مەشقی لەشکرییان لە گوردانی ڕۆژئاوا لە عێراق دا دیت.

بۆ ماوەی دوو ساڵان ئەو گوردانە لە لایەن هیزی زرێڤان، کە هێزێکی پولیس لە ژێر کۆنتڕۆڵی وەزارەتی نێوخۆیی هەریمی کوردستان دایە، مەشقی لەشکرییان دیت و لە باری داراییەوە پشتیوانیان لێکرا.

هێزەکانی پێشـمەرگە لە نزیک موسڵ
هێزەکانی پێشـمەرگە لە نزیک موسڵ

لە ئەو ماوەیەدا ئەو گوردانە نزیکەی لە هەر شەڕێکی بە دژی جیهادیەکان، بگرە لە هێرش بۆ ئازاد کردنی موسڵ دا، بەشداریان کردووە و ڕووبەڕووی سێرەگەرانی لێهاتوو، ئوتوموبیلەکانی بۆمب کرا و مینەکان بوونەتەوە.

ململانەی کوردەکان

گەڕانەوە بۆ سوریا وێناچێت بە ئەم زووانە بێتە دی.

وەک ڕەشید دەڵیت، ئاستەنگی سەرەکی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەلە، کە لە پارتی کرێکارانی کوردستان نزیکە، واتا ئەو پارتەی سی سالە بۆ ئوتۆنومی لە گەڵ تورکیا شەڕ دەکات.

ی پ گ لە شەری نێوخۆیی سوریای کەڵک وەرگرت بۆ ئەوەی لە ناوچەکانی بەرفرەوان لە باکووری سوریا هەریمێکی خودموختار پێک بهێنێت، کە بە "رۆژئاوا" ناسراوە. بەڵام پەیوەندی لە نێوان گرووپەکانی سەرەکی کوردی سوریا و دەسەڵاتدارانی کوردی عێڕاق گرژ بووە.

سەرۆکایەتی خۆ بەڕێوەبەری بە پێشەنگی کوردەکان لە باکووری سوریا زوویەکی ئەم ساڵلۆمەی خستە سەر کاربەدەستانی حکومەتی هەریم لە عێڕاق کە بە داخستنی سنوورەکانی بەربەستی بۆ سەر ڕۆژئاوا ساز کردووە، و دەڵێن کوردەکان عێراق بە هاوکاری تورکیا لە دژی ئەوان هەنگاو دەنێن.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پەیوەندی یەکینەکانی پاراستنی گەڵ وەک هاوپەیمانێک لە شەڕی دژی داعش دا چاو لێدەکات، بەڵام تورکیا بە ڕێکخراوێکی تێرۆرستی دەزانێت چونکە پەیوەندی لە گەڵ پ ک ک هەیە.

وتەبێژی ی پ گ، ڕێدوور خەلیل گوتی ئەو هیچ زانیاری سەبارەت بە گوردانی ڕۆژئاوا نەبوو بەڵام ئەو گرووپانەی لەشکری لە دەرەوەی ناوچەی کوردەکانی سوریا دا پێک هاتوون بە گشتی ڕێگایان پێ نادرێت بچنە نێو هەریمی رۆژئاوا لە سوریا.

گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل، ڕێدوور خەلیل
گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل، ڕێدوور خەلیل

ئەو گوتی: " هیچ هێزێکی تری لەشکری کە لە دەرەوەی ڕۆژئاوا یان سوریا دا پێک هات بێت بۆی نیە کە بە بێ ڕێگا پێدانی یە پ گ و خۆبەڕێوەبەری کوردی بێتە نێو ڕۆژئاوا، چونکە ئەو کات بێ سەرەو بەڕەیی ساز دەبێت و ئەوە شتێکە بێگومان ناتوانین پەسندی بکەین، بە تایبەتی ئەگەر ئەو گرووپە ڕەوایی ی پ گ و خۆبەڕیوەبەری بە فەرمی نەناسێت."

هەم کوردەکانی سوریا و هەم کوردەکانی عێڕاق لە لایەن حکومەتانی عەڕەب لە وڵاتەکانیان دا لە ژێر سەرکوت دا بوونە. دووبەرەکی لە نێو کوردەکان خەونی کوردستانێکی سەربەخۆی لە سوریا، عێڕاق، ئێران و تورکیا دا دوورتر کردووە.

ئەمە بەشێک لە ڕاپۆرتی مایکل جۆرجی بوو کە ئاژانسی ڕوێتێرز چاپی کردووە.

XS
SM
MD
LG