ڕۆژی سێشه‌ممه کۆنسوڵی به‌ریتانیا له هه‌رێمی کوردسـتان سه‌ردانی که‌ناڵی ئاسـمانی نالیای کرد که له کاتی خۆپـیشـاندانه‌کانی ماوه‌ی ڕابردووی سلێمانی ڕووبه‌ڕووی سـوتاند و تێـکدان بووه‌وه له لایه‌ن چه‌کدارانی نه‌ناسراوه‌وه.
کۆنسوڵی وڵاتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی کوردسـتان کرس بۆرس له ناو که‌ناڵه‌که که ئێسـتا خه‌ریکی دووباره نۆژه‌نکردنه‌وه‌ین، کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی کرد.
له کۆنفرانسه‌که سه‌ره‌تا شـاسوار عه‌بدولواحید به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆن و ڕادیۆی نالیا به ئاماده‌بووانی ڕاگه‌یاند " سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز کۆنسوڵی گشـتی به‌ریتانی به سه‌ردانێـک گه‌یشـتۆته سلێمانی و بۆخۆی حه‌زی کرد له نزیکه‌وه که‌ناڵی NRT بـبینێت و له نزیکه‌وه به‌دواداچوونی ئه‌و ڕووداوه بکات که له شـاری سلێمانی ڕوویداوه له 20 ی دووی 2011 ، زانیاریـیه‌کان و ورده‌کاری ڕووداوه‌که ڕاسته‌وخۆ له ئێمه‌ی وه‌ربگرێت و حه‌زیشی کرد وته‌یه‌کی ڕه‌سمی له‌و باره‌یه‌وه هه‌بێت."
جێـگه‌ی ئاماژه پـێدانه که‌ناڵی نالیا که له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ده‌سـتیان به په‌خشکردنی که‌ناڵه‌که‌یان کرد و ڕووماڵی خۆپـیشـاندانه‌کانی سلێمانیان ده‌کرد، له ڕۆژی 20 ی مانگی دوو کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر که‌ناڵه‌که و سوتاندیان.
کۆنسوڵی به‌ریتانیا له هه‌رێمی کوردسـتان ئاماژه‌ی به‌وه کرد به ڕوودانی سـوتانی ئه‌و که‌ناڵه تووشی شۆک هاتوون و گوتی ئه‌مڕۆ هاتووم که ئه‌وه دهربـبڕم که چۆن حکومه‌تی شـانشینی یه‌کگرتوو (حکومه‌تی به‌ریتانیا) سه‌رسوڕمان و تووشی شۆک هاتووه له‌و ڕووداوه‌ی که به‌سه‌ر که‌ناڵی نالیادا هات.
به‌ڕێز کرس له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتیشی حکومه‌تی به‌ریتانیا یه‌کێـکه له‌و حکومه‌تانه‌ی که پاڵپـشـتی زۆری دیموکراسیـیهت ده‌کات له هه‌رێمی کوردسـتان که باوه‌ڕیمان پـێـیه‌تی، بۆیه ئێمه ئه‌م هێرشه بۆ سه‌ر ئه‌م که‌ناڵه تووشی شۆکی کردین، به شێوه‌یه‌کی تر هێرشکردنه بۆ سه‌ر دیموکراسیـیهت، هه‌روه‌ها کاتی ئه‌وه‌ش هاتووه که حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه بخاته ڕوو که ئه‌وه‌ی ڕوویداوه سـزایه‌کی هه‌یه و هیچ جۆره پاساوێـکیش نیـیه که ئه‌و جۆره که‌سـانه نه‌درێنه دادگا.
پاشان له وه‌ڵامێـکی پـرسیارێـکی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سـانه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌ی که‌ناڵی نالیا و ڕووداوه‌کانی تری ده‌که‌وێته ئه‌سـتۆ نه‌درێنه دادگا، ئایا دیموکراسیـهتی هه‌رێم ناکه‌وێته‌وه ژێر پـرسیاره‌وه؟
کرس گوتی باوه‌ڕیم به خه‌ڵـکی کورد هه‌یه که ئه‌وان له چیاکان له دژی سه‌دام ده‌جه‌نگان و ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆیان دروسـتکردووه، له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دواوه.
کۆنسۆڵی گشـتی به‌ریتانیا به‌ڕێز کرس له هه‌رێمی کوردسـتان و زۆر که‌سـایه‌تی و به‌رپـرسه باڵاکانی کوردیش گره‌و له‌سه‌ر دادگایی‌کردنی ئه‌و که‌سـانه ده‌کرێت که هاوڵاتی سیڤیلیان له خۆپـیشـاندانه‌کان کوشتووه و ئه‌وانه‌ش که‌ناڵی نالیایان سوتاند و ڕادیۆی ده‌نگیان له که‌لار خاپـور کردووه. ماوه‌ته‌وه به کردارکردنی ئه‌و به‌ڵێنانه له کاتێـکدا هێشـتا خۆپـیشـاندان له به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامی هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.