Accessibility links

ناسا و سپەیس ئێکس تیمێک دەنێرنە واڵایی ئاسمان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ئاسماوانانەی کە گیرییان خواردووە


بوچ ویلمۆر
بوچ ویلمۆر

ناسا و سپەیس ئێکس تیمێک دەنێرنە واڵایی ئاسمان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ئاسماوانانەی کە گیرییان خواردووە.

تیمێکی شوێنگرەوەی تیمێک لە وێستگەی نێودەوڵەتی واڵایی ئاسمان درەنگانێکی ڕۆژی هەینی ڕەوانە کران، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات لەبەردەم گەڕانەوەی بوچ ویلمۆر و سونی ویلیامزدا کە دوو ئاسمانەوانی ناسان و ماوەی نۆ مانگە لە وێستگەی واڵایی ئاسمانی نێودەوڵەتی گیرییان خواردووە.

فاڵکۆن 9 ی سپەیس ئێکس کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە ناوەندی بۆشایی ئاسمانی کەنەدی لە فلۆریدا بەرز کرایەوە و تیمێکی 10 ئەندامیشی پێبووە: ئان مکلین و نیکۆل ئایەرسی ناسا و تاکویا ئۆنیشی ژاپۆن و کیریل پێسکۆڤی ڕووسیایی. تیمەکە بۆ ماوەی شەش مانگ لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی دەمێننەوە و دواتر تیمێکی دیکە دێن و دەیانگۆڕن.

کرو – 10 و کەشتی ئاسمانی دراگن پێشبینی دەکرێت نزیکی کاتژمێر 11:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی شەممە بگەنە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان.

ئەوانەی کە دەگەڕێنەوە جگە لە ویلمۆر و ویلیامز، ئاسمانەوانی ناسا نیک هاگ و ئەستێرەناسی ڕووسیایی ئالیکساندەر گۆربونۆڤ دەبن. بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە بگەڕێنەوە.

لە مانگی شەشی ساڵی 2024 دا ویلمۆر و ویلیامز گەیشتنە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان و دەبوو تەنها بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لەوێ بوونایە. بەڵام گەڕانەوەیان دواخرا دوای ئەوەی کەشتییە ئاسمانییەکەیان کێشەی میکانیکی تێدا دەرکەوت، کەشتییەکە دوای چەند هەفتەیەک لە هەوڵدان بۆ چاککردنی گەڕێندرایەوە بۆ سەر زەوی، بەڵام بەبێ ویلیامز و ویلمۆر. بەهۆی دواکەوتنی تەکنیکییەوە گەڕانەوەی دوو ئاسمانەوانەکە بەردەوام دوادەخرا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG