Accessibility links

هۆڵەندا دووبارە بەهۆی لە سێدارەدانەکانەوە بانگی باڵیۆزی ئێران دەکاتەوە


وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا وۆپکە هوکسترا
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا وۆپکە هوکسترا

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا وۆپکە هوکسترا دەڵێت حکومەتی هۆڵەندا بۆ دووەمین جار لە مانگێکدا باڵیۆزی ئێران لە هۆڵەندا بانگ دەکاتەوە و نیگەرای خۆی دەردەبڕێت دژی لە سێدارەدانی خۆپیشاندەران لە ئێراندا.

هوکسترا وتی " بەهۆی لە سێدارەدانی خراپی خۆپیشاندەرانەوە لە ئێران، بانگی باڵیۆزی ئێران دەکەین بۆ تیشک خستنە سەر نیگەرانی جددیمان و داوا لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا دەکەم هەمان شت بکەن."

ڕۆژی شەممە ئێران دوو کەسی دیکەی بە تۆمەتی " کوشتنی ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش لە میانەی خۆپیشاندانەکاندا " لە سێدارەدا.

هوکسترا وتی ئەم کارانەی ئێران تیشک دەخەنە سەر ئەوەی پێویستە یەکێتی ئەوروپا سزای توندتر لەوەی بیری لێکراوەتەوە بسەپێنێت بەسەر ئێراندا.

مانگی ڕابردوو هۆڵەندا بانگی باڵیۆزی ئێرانی کرد لە هاگ و ناڕەزایی دەربڕی دژی لە سێدارەدانی خۆپیشاندەران لەو وڵاتەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG