کۆشکی سپی ده‌ڵێت کوژرانی ڕێبه‌ری پله‌ی دووی ئه‌لقاعیده، ئه‌بو یه‌حیا ئه‌ل لیبی، له ئه‌م دواییانه له هێرشێکی فرۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مریکا له هه‌ریمی وازیرستان له باکووری پاکستان‌دا، ڕێبه‌رایه‌تی رێکخراوه‌که‌ی زیاتر خستۆته پله‌یه‌کی نزمه‌وه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له کۆشکی سپییه‌وه دان رابینسن ئه‌م راپۆرته‌ی ئاماده کردوه.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی کۆشکی سپی جه‌ی کارنی ڕۆژی سێشهمه کوتی که به‌شی زانیاری نه‌هێنی ئه‌مریکا پشتڕاستی کوژرانی ئه‌ل لیبیان کرد، ئه‌گه‌رچی ئه‌و نه‌یه‌ویست باسی چه‌ندی و چۆنی کوژرانی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده بکات. کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا ئه‌وانه‌ی پێشتر پشتڕاستی کوژرانی ئه‌ل لیبیان کرد کوتیان ئه‌و له هێرشێکی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان‌دا کوژرا.
کارنی کوتی ئه‌ل لیبی وه‌ک "به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی" بو ئه‌لقاعیده کاری ده‌کرد و ڕۆلێکی له ڕێکخستنی کاره‌کانی هه‌ریمی دا هه‌بوو. کارنی کوتی له ناوبردنی ئه‌و زه‌برێکی گه‌وره له دژی ڕێکخراوه تێرۆریستێهکهیه.
کارنی: " ئه‌مه دووهه‌م جار له ماوه‌ی که‌متر له ساڵیکدایه که ڕێبه‌ری ژماره دووی ئه‌لقاعیده له گۆڕه‌پانی شهر پاک ده‌کرێته‌وه، و له دوای کوژرانی ئوساما بن لادن دا ئه‌مه زه‌برێکی تر له ماکه‌ی ئه‌لقاعیده‌یه، له هه‌وڵێکی به‌رده‌وام بۆ پێشلێگرتن، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و سه‌رئه‌نجام شکستی دوژمنێک که کوشتن و مه‌رگی زیاتری له 11ی سپتامبری، 2011 بۆ خه‌ڵکی ئه‌مریکا له گه‌ڵ خۆی هێنا، و نوێنه‌ری کرداره‌کانی تێڕۆریزم له دژی خه‌ڵکی بێ تاوان له ده‌وری جیهان بوه."
به‌ڵام له ده‌مێکدا پێوه‌ندیکانی ئه‌مریکا – پاکستان له به‌ر هێرشه‌کانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان له پله‌یه‌کی نزمدایه، کرداری ساڵی پاری ئه‌مریکا که ئۆساما بن لادنی کوشت و کوژرانی 24 سه‌ربازی پاکستان له هێرشێکی ئاسمانی ناتۆدا، کۆژرانی ئه‌ل لیبی پرسیاری زیاتر ده‌خاته پێش.
ئه‌مه‌ریکا و پاکستان مه‌سه‌له‌ی ڕێگاکانی پاکستان بو دابین کردنی که‌ره‌سته و که‌ل وپه‌لی ناتۆیان چارهسهرنهکردوه که پاره‌که دوای هێرشێکی ناتۆ بو سه‌ر بازگه‌یه‌کی سنووری پاکستان‌دا داخرا.
ڕۆژی سێشهمه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکستان "نیگه‌رانی جیدی" سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی فڕۆکه‌ی بێ فرۆکه‌وان، و ئه‌و هیرشه‌ی ئه‌ل لیبی تێدا کوژرا، ده‌ربڕی. ئیسلام ئاباد ئه‌و هێرشانه‌ی به "ناقانونی" و پێ شێل کردنی مافی ده‌سه‌ڵاتداری ناوزه‌د کرد.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی کۆشکی سپی کارنی نه ده‌چۆ نێو باسی چه‌ندی و چۆنی ئه‌وه‌ی ئه‌ل لیبی له کوێ کوژرا. ئه‌و دوای ئه‌وه ئه‌و وه‌ڵامه‌ی دایه‌وه کاتێک پرسیاری لێ‌کرا داخوا ئه‌و ڕووداوه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تووشی گرفت کردوه که پاکستان به قه‌ناعه‌ت بگه‌یه‌نێت ڕێگاکانی دابین کردنی کهرهستان بۆ ناتۆ بکاته‌وه یان نا:
کارنی: "ئێمه پێوه‌ندێکی گرنگمان له گه‌ڵ پاکستانێ هه‌یه که هه‌ر ڕۆژه‌ی هه‌وڵی کارکردنی له سه‌ر ده‌ده‌ین چونکه له به‌ڕژه‌وه‌ندی ئاسایشی نیشتمانی ئێمه‌دایه که ئه‌نجامی بده‌ین."
کارنی کوتی ئه‌و هێچ زانیاری نوێی سه‌باره‌ت به وتووێژان له گه‌ڵ پاکستانێ له سه‌ر کردنه‌وه‌ی ڕێگاکان بو دابین کردنی که‌ره‌سته و پێدوایستیان بۆ ناتۆ نیه، به‌لام ئه‌وه‌شی گوت که هه‌ردووک لایان به‌ڵێندار به چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌که‌ن و باوه‌ڕی وای چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.