Accessibility links

ڕێبه‌رانی سیاسی تورکیا تاوتۆی چلۆنایه‌تی کۆتایی پێهێنان به‌ سه‌رهه‌ڵداوی کورد ده‌که‌ن.


چلۆن چاره‌سه‌ری سه‌رهه‌ڵداوی سی ساڵه‌ی کورد له‌ تورکیا بکرێت؟ ئه‌وه‌ بابه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی به‌ ده‌گمه‌نی ڕۆژی چوارشه‌مه‌ له‌ نێوان سه‌رۆک وه‌زیر و ڕێبه‌ری سه‌ره‌کی ئوپوزیسیون بوو. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا دۆریان جۆنز له‌ ئیستانبۆڵه‌وه‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ناردوه‌.

چاوپێکه‌وتنی یه‌ک کاژمێری نێوان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئێردۆغان و ڕێبه‌ری سه‌ره‌کی ئوپوزیسیون له‌ پارتی کۆماری خه‌ڵک، که‌مال کیلیچدار ئۆغلو له‌ لایه‌ن هه‌ر دووک لاوه‌ به‌ باشی وه‌سفکرا. وتووێژه‌که‌ تێشکی خسته‌ سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری ئوپوزسیون بۆ کۆتایی پێ هێنان به‌ سه‌رهه‌ڵداوی له‌ لایه‌ن پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه‌، که‌ ده‌ڵێت بۆ مافه‌کانی به‌رفره‌وانتری که‌مینه‌یی خه‌بات ده‌کات.

یه‌کێک له‌ داڕێژه‌رانی ئه‌م ده‌ست پێشخه‌رییه‌، فاروق لوگۆغلو، کوتی کوبوونه‌وه‌که‌ به‌ به‌رهه‌م بوو.

لوگۆغڵو: "ئوپوزسیۆن له‌ ڕێبازی خۆی دا نه‌رمی نیشانده‌دات و ئاماده‌ی وتووێژکردنه‌."

پلانی 10 خاڵی پێکهێنانی کومیسیۆنێکی نێوان پارته‌کان و کومێته‌یه‌کی 12 که‌سی هه‌ڵبژێردراوی چوار پارتی پارڵمان ده‌گرێته‌وه‌.

پارتی ئاشتی و دێمۆکڕاسی لایه‌نگری کوردی وڵات پێشتر پشتیوانی خۆی ده‌ربڕیوه‌. جێگری سه‌رۆکی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئاک پارتی، ئۆمه‌ر چیلیک، پێشوازی له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ کرد، به‌ڵام پرسێاری ئه‌وه‌ بوو چلۆن هاوده‌نگی سیاسی بکرێت وه‌ده‌ست بێت.

چیلیک:" پارته‌که‌مان له‌ بناخه‌دا له‌ دژی پێشنیازه‌که‌ نیه‌ که‌ هه‌موو پارته‌کان به‌شداریان له‌ کۆمیسیۆنه‌که‌دا هه‌بێت. به‌ڵام گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو لایه‌کان بکرێت پێکه‌وه‌ به‌شداری بکه‌ن. ڕه‌نگ بێت پارتی کرداری نیشتمانی به‌رهه‌ڵستی توندی هه‌بێت، به‌ڵام به‌شداری کردنیان گه‌لێک گرنگه‌."

پێش کۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌مه‌، ڕێبه‌ری پارتی کرداری نیشتمانی لایه‌نگری نه‌ته‌وه‌په‌رستی ، ده‌وڵه‌‌ت باخچی، ده‌ست پێشخه‌رییه‌که‌ی به‌ کارێکی ناپه‌سند زانی، و ده‌ڵیت ئه‌وه‌ پاداشی تێرۆریزم ده‌دات.

کێشه‌که‌ له‌ چه‌ند مانگی ئه‌م دواییانه‌ زیادی کرد، له‌ ده‌مێکدا سه‌رهه‌ڵداوانی پێ کێ کا کرداره‌کانیان خێراتر کرد. حکومه‌ت هه‌ڵوێستی په‌ره‌ی به‌ هه‌ڵویستی توندداوه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری خۆی بۆ کورد سه‌رنه‌که‌وت و هه‌ردوولا لۆمه‌ی یه‌کتریان کرد.

به‌رله‌ئه‌مه‌ش، له‌ ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی ساڵی پاره‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ئێردۆغان هه‌وڵیدا ده‌نگی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورک بۆ هه‌ڵوێستی توند له‌ دژی پێ کێ کا وه‌ده‌ست بهێنێت، رایگه‌یاند ته‌نیا گرفتێکی تێڕۆریزم هه‌یه‌. له‌ وه‌تا سه‌رکه‌وتنی ئه‌و له‌ سه‌ر ئه‌م هه‌ڵویسته‌ به‌رده‌وام بوه‌.

به‌ڵام وتارنووسی سیاسی ئاسلی ئایدنتاشباش له‌ ڕۆژنامه‌ی تورکی میللیه‌ت ده‌ڵێت ئه‌مه‌ یه‌که‌م ده‌ستپێشخه‌ری ئوپۆزسیۆن له‌ سه‌ر پرسی کورده‌.

ئایدنتاشباش: " ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌وان هه‌وڵی به‌ره‌وپێشچوون ده‌ده‌ن و پرسی کورد ده‌گرنه‌ به‌ره و گوشار بۆ سه‌ر حکومه‌ت دێنین دابنیشن و ده‌ست به‌ بیرکردنه‌وه‌ی ڕێگاکان بۆ چاره‌سه‌رییه‌که‌ی بکه‌‌ن. له‌ ڕاستیدا دوو ڕێبه‌ر وه‌ک یه‌ک ناچن، به‌ڵام جاری وایه‌ شته‌کان هانده‌ری خۆیان هه‌نه‌. ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ ته‌نیا که‌ش و هه‌وا له‌وڵاتدا بگۆڕێت."

هۆکارێکی تر بو ده‌ست پێشخه‌رییه‌که‌ ڕه‌نگ بێت ته‌شه‌نابوونی ئاڵۆزی هه‌ریمه‌که‌ بێت. سنوره‌کانی به‌ زۆرینه‌ کوردی باشوری خۆر‌هه‌ڵاتی تورکیا هاوسنوری سوریا وعێڕاقه‌، که‌ ئه‌وانیش ژماره‌یه‌کی زۆری که‌مینه‌ی کوردانیان هه‌نه‌.

کارناسی پێوه‌ندیه‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان له‌ زانکۆی قادری هاس سولی ئوزه‌ل ده‌ڵیت ئانکارا پێویستی به‌ ڕێبازێکی نوێ هه‌یه‌ له‌ ده‌مێکدا گرفتی کورد له‌ وڵات هێچی تر ته‌نیا پرسێکی ناوخۆیی نیه‌.

ئوزه‌ل: "کورده‌کانی عێڕاق، به‌گشتی وه‌ک راستیه‌ک هه‌ن به‌ڵام به‌ ڕه‌سمی سه‌ربه‌خۆ نین. کورده‌کانی سوریا به‌ خه‌ریکن بار و دۆخێکی جیاوازیان هه‌بێت جا گرنگ نیه‌ چلۆن له‌ سوریا دا ده‌مه‌ته‌قه‌که‌ به‌ کۆتایی دێت. و مه‌سه‌له‌ی کورد بۆته‌ پرسێکی له‌ چوارچیوه‌ی وڵات به‌ ئه‌ولاتر، بۆته‌ پرسێکی هه‌ریمی، پرسێکی نیوان سنوره‌کان، و له‌ ده‌مێکیشدا ئاستی وشیاری سه‌رانسه‌ری په‌ره‌ ده‌ئه‌ستێنێت."

ئانکارا تاوان ده‌خاته‌ سه‌ر دمشق که‌ ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری به‌ سه‌ر‌هه‌ڵداوانی پێ کێ کا له‌ هه‌ریمه‌که‌ی ده‌دات. پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئا- کێ – پێ هوشداری داوه‌ ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌م دواییه‌ بۆ کۆتایی پێ هێنان به‌ سه‌ر‌هه‌ڵداوی ده‌بێت ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوانی پێ بدرێت، نه‌ مانگان، بۆ ئه‌وه‌ی هاوده‌نگی سیاسی وه‌ده‌ست بهێنن. چاودێران ده‌ڵێن که‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ به‌ گرفت بێت، به‌لام له‌ گه‌ڵ ڕووبه‌رووبوونی هه‌ریمه‌که‌ له‌ گه‌ڵ زیاد بوونی نائارامی گوشار بۆ کۆتایی پێ هێنان به‌ سه‌رهه‌ڵداوی وێده‌چێت په‌ره‌بستێنێت.

XS
SM
MD
LG