ده‌رمانی نوێ ده‌توانێت بڵاوبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه هێواش بکات.
زانایان ڕاپۆرتی سه‌رکه‌وتن له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌و‌ه‌یه‌ک ده‌ده‌ن که پێشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستێت له مشکدا ده‌گرێت.
زانایان ڕاپۆرت ده‌که‌ن ئه‌وان ده‌رمانێکیان به‌رهه‌م هێناوه که ده‌توانێت پێشی بڵاوبوونه‌وه‌ی له نزیک ته‌ونه‌کان و ئێسک ده‌گریت، ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری سه‌رکه‌وتوانه ده‌باته سه‌ر.
ڕه‌یمۆند بێرگن به‌ڕێوه‌به‌ری چاره‌سه‌ری ده‌رمانکردن له ناوه‌ندی به‌ربلاوی ڕابرت ئه‌یچ. لوری بۆ شێرپه‌نجه له زانکۆی نۆرت وێسترن له ئه‌یاله‌تی ئیله‌نۆیه، شوێنێک ده‌رمانه‌که له‌وێ سازکرا.
بێرگان ده‌ڵێت به کارهێنانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک وه‌ک به‌راوردکردنێک، ئه‌وه شێرپه‌نجه‌ی سه‌ره‌کی نیه که مه‌رگهێنه‌ره، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌که‌یه‌تی.
ئه‌و ده‌ڵێت: "له ڕاستیدا، پێوه‌ندیکه ژیان له به‌رامبه‌ر مردنه. ئه‌گه‌ر شێرپه‌نجه‌که له جێگایه‌ک کۆبێته‌وه، ئه‌وه زۆر جیگای چاره‌سه‌رکردنه. ئه‌گه‌ر شێرپه‌نجه‌که له سه‌رانسه‌ری له‌شدا بڵاوبێته‌وه، ئه‌و ژیانی لێ ده‌ستێنێت."
ده‌رمانه‌که‌ی ناسراو به که‌ی، بی، ی‌و 2046 ، موله‌کولێکی بچووکه که به پروتوینه‌کانی کاریگه‌ر له سه‌ر شێرپه‌نجه‌وه ده‌نووسێن، به جۆرێک ناتوانن بۆ ئه‌ندامه‌کانی دوور بڕۆن. بێرگن ده‌ڵێت ئه‌وه وه‌ک سویجێک وایه که به شانه‌کان ده‌ڵیت که هه‌میشه له جووڵاندا بن.
بێرگن و هاوکارانی شانه‌کانی شیرپه‌نجه‌ی پرۆستێتی مرۆڤێکیان بۆ مشکێک په‌یوه‌ند دا، و پاشان بۆ ماوه‌ی پێنج حه‌وتوان ده‌رمانه‌که‌یان پێدا. ده‌رمانه‌که پێشی بڵاوبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌که‌ی بۆ سیپه‌لکان گرت، واتا شوێنێک شێرپه‌نجه‌که له نێو له‌شی ئه‌و پیاوانه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه شێرپه‌نجه‌ی پرۆستێتیان هه‌یه.
بێرگن دڵنیایه که ده‌رمانه‌که بۆ لابردنی شێرپه‌نجه‌کانی تریش کارده‌کات.
"ئێمه پێمان وانیه به تایبه‌تی بۆ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستیت ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ت ئێمه پێشتر هێندێک تاقیکردنه‌وه‌مان له گه‌ڵ شانه‌کانی تری شێرپه‌نجه ئه‌نجام داوه و وێده‌چێت پێشی بڵاوبوونه‌وه‌یان بگرێت."
بێرگن پێداده‌گرێت که سازکردنی ده‌رمانان به به‌کارهێنانی مودێلی جانه‌وه‌ر هه‌میشه له مرۆڤدا کاریگه‌ر نابێت، و ئه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئه‌وکه‌سانه‌ی نه‌خۆشیانه‌ی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه ئه‌زموونیان له سه‌ر به‌ڕێوه‌ببات.