سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادمرپوتین هوشداری به ڕۆژئاوا ده‌دات له ناردنی چه‌کان بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا هوشیار بێت.
ڕوژی یه‌کشه‌مه له ده‌مێکدا گه‌یشته له‌نده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی بچێت له ئیرله‌ندی باکوور له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی هه‌شت وڵاتی پێشکه‌وتووی ئابووری دا به‌شداری بکات، به‌ڕێز پوتن پرسیاری کردکه بۆچی پێویسته ئه‌و که‌سانه چه‌کدار بکرێن که وه‌ک خۆی ده‌ڵیت بێ ڕێزی به کوژراوانی دوژمنیان ده‌که‌ن. ئه‌و ئاماژه‌ی به گرته ڤیدئۆیه‌کی ئه‌م دواییانه کرد که نیشان ده‌دات سهرههڵداویکی شهرهوان زگی سه‌ربازێکی کۆژراوی سوریا ده‌دڕێت و دڵی ده‌رده‌هێنێت.
به‌ڕێز پوتن ده‌ڵێت ئه‌مه له گه‌ڵ بایه‌خه‌کانی مرۆڤایه‌تی ئهڕووپاییهکان هیچ یه‌ک ناگرێته‌وه.
ئه‌مه‌ریکا حه‌وتووی ڕابردوو کوتی به‌ڵگه‌ی هه‌یه که سوریا چه‌که‌کانی ناو‌کی به‌کارهێناوه و ده‌ڵیت یارمه‌تی له‌شکری ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌رهه‌ڵداون ده‌نێرێت. ئه‌مه‌ریکا ڕوونی نه‌کردۆته‌وه که چ جۆره یارمه‌تی یه‌ک ده‌کات. ڕووسیا خه‌ریکی ناردنی چه‌کان بۆ حکومه‌تی سوریا بوه، به‌ڵام ده‌ڵیت ئه‌و یارمه‌تی یه ته‌نیا بۆ به جێ گه‌یاندنی ئه‌و قونتڕاتانهیه له گه‌ڵ سوریا بوویه‌تی.
ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا پێکه‌وه خه‌ریکی کارکردن له سه‌ر پلان دانان بۆ کۆنفڕانسێکی ئاشتی بو سوریا بوونه، به‌ڵام کات و شوێن بۆ ئه‌و کۆنفڕانسه هێشتا دیاری نه‌کراوه.
هه‌روه‌ها به پێی هه‌واڵی ئاژانسی ئهسۆشیهتێد پرێس چوار پیاوی شیعه‌ی لوبنانی ڕۆژی یه‌کشه‌مه له بۆسه‌یه‌ک له ناوچه‌ی پڕئاژاوه له نزیک سنووری سوریا دا کوژران، و ئه‌مه‌ش واده‌کات گرژییه‌کانی تیره‌یی و نیگه‌رانییه‌کانی سه‌باره‌ت به شه‌ری نێوخۆیی ئه‌و وڵاته‌ش بگرێته‌وه.
چه‌کدارانی بنه‌ماڵه‌کانی کوژراوانی شیعه ڕژانه سه‌ر شه‌قامان و ڕێگاکانی نیوان شار و گه‌ڕه‌که‌کانی به زۆرینه سونی شاری عهرسهلیان به‌ربه‌ست کرد، تاوانیان خسته سه‌ر دانیشتوانان که له پشتی ئه‌و کوشتنانه بوونه.
پارسه‌نگی ئاینی و تیره‌یی له لوبنان، که 18 جۆر تیره‌ی ئاینی تێدایه، به هۆی شه‌ری سه‌رسنووری سوریا تووشی شێواوی هاتوه. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگان گرژییه‌کان له ئه‌و په‌ڕی خۆیان دا بوونه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سونێکانی لوبنان زۆرینه‌یان پشتیوانی له شه‌ڕه‌وانان له سوریا ده‌که‌ن که زۆرینه‌ی سه‌رهه‌ڵداوان پێک دێنێن، له حاڵێکدا شیعه‌کان پشتیوانیان له سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د کردوه.
به‌ڵام جیاوازی تێکه‌وتن له لوبنان زۆری دوای ئه‌وه ته‌شه‌نای کرد که گرووپی شیعه‌ی حیزب ئه‌للا به ئاشکرایی تێکه‌ڵ به شه‌ڕ له سوریا ئه‌ویش به لایه‌نگری له ئه‌سه‌د بوو، و یارمه‌تی به سه‌ربازانی کرد له شارێکی سه‌ر سنووری سوریادا سه‌رهه‌ڵداوان شکست بده‌ن.