Accessibility links

کۆمەڵە چەکدارێک لە نایجیریا 40 کەس لە کڵێسایەکدا دەڕفێنن


گروپێکی ناوخۆیی کریستییانەکانی نایجیریا دەڵێت چەند چەکدارێک 40 کەسییان لە کڵێسایەکی گوندێکی دوورەدەستی باکووری نایجیریا ڕفاندووە، ئەمەش لە نوێترین هێرشەکاندا دژی نوێژخوێنان.

چەتە چەکدارییەکان ماوەیەکە هاوڵاتیان لە گوندەکان و خوێندنگاکان و ڕێگە سەرەکییەکان دەڕفێنن، زۆربەی ئەو ئەرکانەیان لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەدایە کە لەوێ ئاسایشی حکومەت لاوازە.

سەرۆکی دەستەی کریستییانەکانی نایجیریا لە ویلایەتی کادونا، جۆزێف جۆن هایان، وتی هێرشەکە ڕۆژی یەکشەممە ڕوویداوە کاتێک کۆمەڵە چەکدارێک هێرشییان کردۆتە سەر نوێژخوێنان لە کڵێسای بێجی باپتیست لە گوندی مادالا لە ناوچەی حکومەتی ناوخۆی چیکون.

چیکون یەکێکە لەو دوو ناوچەیەی ویلایەتی کادونا کە چەتە چەکدارەکان تیایاندا چالاکترینن، خەڵک دەڕفێنن و داوای پارە دەکەن بۆ ئازادکردنییان.

هایان وتی شەوی یەکشەممە 15 کەس لەوانەی ڕفێندراون لە دەست چەکدارەکان هەڵاتوون.

وتی " هیچ پەیوەندییەکمان لەلایەن چەکدارەکانەوە پێوە نەکراوە داوای پارە بکەن بۆ ئازادکردنی ئەوانەی دیکە کە ماونەتەوە، نزا دەکەین چەکدارەکان بەزەییان هەبێت 25 کەسەکەی دیکە ئازاد بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خێزنەکانییان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG