Accessibility links

کیم جۆنگ ئون سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی موشەکێکی کروز دەکات


کیم جۆنگ ئون
کیم جۆنگ ئون

لە کاتێکدا کە مەشقە سەربازییە ساڵانەییەکەی نێوان کۆریای باشوور و ئەمەریکا دەستیپێکرد، دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون سەرپەرشتی تاقیکردنەوەیەکی موشەکی ستراتیژی کروزی کردووە.

دەزگاکە دەڵێت کیم سەردانی کەشتیگەلێکی هێزی دەریایی وڵاتەکە کردووە لە کەناری ڕۆژهەڵات و سەرپەرشتی تاقیکردنەوەیەکی موشەکی کردووە کە لەسەر کەشتییەکەوە هەڵدراوە.

وتیشی هەڵدانی موشەکەکە ئامانج لێی پشتڕاستکردنەوەی " توانای شەڕی کەشتییەکە و خاسیەتەکەی بووە کە سیستمی موشەکییە." هاوکات توانایەک دەدات بە دەریاوانەکان تاوەکو " لە جەنگێکی ڕاستەقینەدا بتوانن ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن." وتیشی موشەکی کەشتییەکە ئامانجەکەی پێکاوە.

دەزگاکە لە زاری کیمەوە بڵاویکردەوە کەشتییەکە ئاستی بەرزی جووڵە و هێزی هێرشکردنی و ئامادەیی بەردەوامیی بۆ شەڕکردن دەپارێزێت، ئەوەش بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ دۆخە کتوپڕەکاندا بگونجێنێت."

هەڵدانی موشەکەکە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی دووشەممە ئەمەریکا و کۆریای باشوور مەشقە هاوبەشە ساڵانەییەکەی نێوانییان دەستپێکرد، کە ئامانج لێی پەرەدانە بە وەڵامدانەوەی هاوبەشییان بۆ مەترسییە ئەتۆمی و موشەکییەکانی کۆریای باکوور.

پیۆنگیانگ سەرکۆنەی مەشقەکانی کردووە و دەڵێت ئامادەکارین بۆ جەنگێکی ئەتۆمی.

کۆریای باشوور ڕایگەیاندووە مەشقەکانی ئەم ساڵ " گەورەترین مەشق دەبن " و دەیان هەزاران سەرباز لە هەردوو وڵاتەکەوە بەشداری دەکەن، هاوکات هەندێک لە وڵاتانی ئەندام لە سەرکردایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیشدا بەشدار دەبن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG