سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا هه‌روا درێژه به پێشه‌نگی کردنی "دۆستان و هاوپه‌یمانان" له ستراتێژی بۆ "لاوازکردن و سه‌رئه‌نجام له ناوبردنی" گرووپی تێڕۆریستی ناسراو به داعش واتا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام ده‌دات.
به‌ڕێز ئۆباما له وتاری حه‌وتووانه‌ی شه‌مه‌دا دا گوتی ملیتانه‌کان "هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر خه‌ڵکی عێڕاق و سوریا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌و کوتی "ئه‌گه‌ر پێشی ملیتانه‌کان به‌ڕه‌ڵلا بکرێت، ئه‌وان ده‌توانن هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی له زیاد بوو بۆ سه‌ر ویلایهتهیهکگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا بێت."
سه‌رۆک گوتی قانووندانهرانی هه‌ر دوو پارتی کۆمار و دێمۆکرات له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سنێتی ئه‌مه‌ریکا ده‌نگیان دا که ده‌سه‌لات به سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌وانانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له شه‌ری دژی داعش له سوریا دا مه‌شق پێ بده‌ن، و ئه‌وه‌ش "ئاماژه‌یه‌کی به هێز" بۆ جیهانه که خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا "له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسی یه دا یه‌کگرتوون."
به‌ڕێز ئۆباما گوتی له ده‌مێکدا ئه‌و به‌ڵێنی یه نادا سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا "شه‌ڕێکی دیکه له گۆڕه‌پانی عێراق،" یان له سوریا دا بکه‌ن، به جێگای ئه‌وه ئه‌مه‌ریکا توانایی یه‌کانی خۆی بۆ یارمه‌تی کردنی هاوپه‌یمانانی به کاردێنێت بۆ ئه‌وه‌ی "داهاتووی وڵاتی خۆیان بپارێزن."
سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌و شه‌ڕه ئه‌وه نیه که ئه‌مه‌ریکا له به‌رامبه‌ر داعش دابێت، به‌ڵکوو به جێگای ئه‌وه "خه‌ڵکی هه‌ریمه‌که و خه‌ڵکی جیهان له به‌رامبه‌ر داعش دایه.