Accessibility links

توێژینەوەیەک دەڵێت یەک لە کۆی هەر 10 ئەمەریکاییەک باس لەوە دەکەن کە زۆر قەڵەون


بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی حکومەتی ئەمەریکا، قەڵەوی لە ئەمەریکا هێشتا لە ئاستێکی بەرزدایە، بەڵام ئەوانەی کە بە دەست قەڵەوییەکی ئێجگار زۆرەوە دەناڵێنن، بە تایبەت ژنان، بە بەراورد لەگەڵ 10 ساڵ لەمەوبەردا زیادیکردووە.

ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمەریکا دەڵێت بەپێی ڕاپرسییەکی ساڵی 2021-2023 ی نزیکەی 6000 کەس، ڕێژەی قەڵەوی لە ئەمەریکا نزیکەی لە سەدا 40 ە. نزیکەی یەک کەس لە کۆی هەر 10 کەسێک کە بەشداربوون لە ڕاپرسییەکەدا باسییان لەوە کردووە کە بە دەست قەڵەوییەکی ئێجگار زۆرەوە دەناڵێنن. قەڵەوی لە ژناندا دوو هێندە بووە بە بەراورد لەگەڵ پیاواندا.

پێدەچێت ڕێژەی قەڵەوی بە گشتی بە بەراورد بە ڕاپرسییەکەی ساڵی 2017-2020 دابەزیبێت، بەڵام گۆڕانکارییەکە لە ڕووی ئامارییەوە بە گرنگ نەزانراوە.

ئەوەش مانای ئەوەیە کە هێشتا زۆر زووە بزاندرێت کە ئایا چارەسەرە نوێیەکان بۆ قەڵەوی، بە دەرمانەکانی وەکو وێگۆڤی و زێپباوەندیشەوە، دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی پەتای نەخۆشییە درێژخایەنەکە کە پەیوەستە بە چەندین کێشەی تەندروستییەوە یان نا، ئەمەش بەپێی پزیشک ساموێل ئیمیریچی ئەفسەری گشتی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمەریکا کە سەرکردایەتی توێژینەوە نوێیەکەی کردووە.

بەڵام بە گشتی ئەنجامەکان دەریدەخەن کە ڕێژەی قەڵەوی ئێجگار زۆر بە گشتی لە ئەمەریکا لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا بە شێوەیەکی بەرچاو نەگۆڕاوە. بەپێی ڕاپرسییە فیدڕاڵییەکان، ڕێژەی قەڵەوی لە ئەمەریکا لە ساڵەکانی نەوەدەکانەوە بە خێرایی زیادیکردووە.

سۆلڤیگ کەنینگهامی پڕۆفیسۆری تەندروستی جیهانی لە زانکۆی ئیمرۆی کە شارەزای قەڵەوییە دەڵێت ڕوون نیە بۆچی ڕێژەکانی قەڵەوی زیاد دەبن، یاخود بۆچی لە نێو ژناندا زیاترن. دەکرێت هۆکارەکان بریتی بن لە هۆڕمۆنەکان و منداڵبوون و هۆکاری دیکە کە پێویستییان بە توێژینەوەی زیاترە.

توێژینەوە نوێیەکە دەریدەخات کە ڕێژەکانی قەڵەوی بەپێی خوێندن جیاواز بوون. نزیکەی لە سەدا 32 ی بەشداربووان لە ڕاپرسییەکە کە قەڵەو بوون بڕوانامەی بەکالۆریۆس یاخود بەرزترییان هەبووە، لە سەدا 45 ی بەشداربووان بڕوانامەی کۆلێژ یان قۆناغی ئامادەیی یان نزمترییان هەبووە.

سەرجەم ویلایەتەکانی ئەمەریکا باسییان لەوە کردووە کە ڕێژەی قەڵەویی تێیاندا لە سەروو لە سەدا 20 ەوەیە. لە 23 ویلایەتدا زیاتر لە یەک لە کۆی سێ کەسی پێگەیشتوو قەڵەون. پزیشک ئالیسن گودمانی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکان کە شارەزایە کە تەندروستی دانیشتواندا وتی پێش ساڵی 2023 هیچ ویلایەتێک ئەو ڕێژە زۆرەی تێدا نەبووە.

وتی لە ئێستادا کە قەڵەوی تا دێت زیاتر دەبێت، تێگەیشتنەکان لەسەر ئەوەی کە قەڵەوی پەیوەندی بە نەخۆشی میتابۆلیزمەوە هەیە و ئەو دەرمانە نوێیانەی کە بەرهەم هێندراون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەڵەوی هیوایەکی دەدەنێ.

کەمینگهام وتی گرنگترین شت ڕێگریکردنە لە قەڵەوی لە منداڵییەوە. تەنانەت کاتێک کەسەکە قەڵەو دەبێت، دەبێت ئامانجی ئەوە بێت لەوە زیاتر قەڵەو نەبێت.

کەمینگهام وتی " لەسەر ئاستی و تاک و لەسەر ئاستی دانیشتوانیش زۆر قورسە قەڵەوی پێچەوانە بکەیتەوە. لەبەرئەوە ئەوە توشی سەرسوڕمانت ناکات کاتێک کە کەمبوونەوە نابینیت لە زیادبوونی قەڵەویدا."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG