گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش لە بارەی هێرشە موشەکیـیەکەی شەوی دووشەممەی سەر شاری هەولێر لە تویتەرەکەیەوە ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت بەهۆی ئەو هێرشەوە کەسێکیان گیانی لەدەستداوە و 6 کەسی دیکەیان برینداربوون.
کۆلۆنێل وەین مارۆتۆ شەوی دووشەممە لەسەر تویتەرە فەرمیـیەکەی نووسیویەتی" بەپـێی ڕاپـۆرتە سەرەتایـیەکان ئاگری ناڕاستەوخۆ ئەمشەو بەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر کەوتووە. کەسێکی بەڵێندەری سیڤیل کوژراوە و 5 بەڵێندەری دیکەی سیڤیل و سەربازێکی ئەمەریکایی برینداربوون. زانیاری زیاتر دواتر بڵاودەکرێنەوە."