به‌پـێی لێـکۆڵینه‌وه زانسـتیـیه‌کان ده‌رکه‌وتووه زه‌یتون به ده‌رمانێـکی پـزیشکی ناوده‌برێت وه‌ک خۆراک، یاخود به به‌کارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازار له نه‌خۆشـدا.
لێـکۆڵه‌ره‌وانی ئه‌و لێـکۆڵینه‌وه‌یه پـێـکهاته‌ی ناوه‌رۆکی زه‌یتونیان ئاشـکراکردووه که پـێـکهاتووه له چه‌ندین خانه‌ی که‌مکه‌ره‌وه‌ی چه‌وریـیه‌کان که به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ و هه‌سـت‌پـێـکراو کارده‌کاته سه‌ر به‌کارهێنه‌ری.
هه‌روه‌ها له کاتی دروسـتکردنی زه‌یتی زه‌یتون که‌مترین مادده‌ی کیمیاوی به‌کارده‌هێنرێت، چونکه به تێـکه‌ڵکردنی مادده‌ی کیمیاوی ئه‌م مادده‌یه تێـکده‌چێت.
پـێـکهاته‌ی زه‌یتون پـێکدێت له هه‌موو زه‌یته به‌سووده سروشتیـیه‌کان له هه‌مان کاتدا زه‌یتی زه‌یتون ده‌توانێت به‌رگری بکات له مانه‌وه‌ی مادده‌ی ڤینیۆڵ وه‌ک ئه‌لیبرۆبین که مادده‌یه‌کی پارێزگاری ترشه‌ڵۆکه له جه‌سته‌ی مرۆڤدا و ده‌تواێت به‌هۆی ئه‌و مادده‌یه خۆی ده‌رباز بکات له کلاوسین که به مادده‌یه‌کی ژه‌هراوی ناسراوه و له جه‌سته‌ی مرۆڤدایه.
هه‌روه‌ها زه‌یتی زه‌یتون ڕۆڵی هه‌یه له پاککردنه‌وه‌ی خوێنی مرۆڤ، به مانای که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌وری تیایاندا و به تایبه‌تی سوودی هه‌یه بۆ نه‌خۆشه‌کانی دڵ و شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن.