کاتژمێر 7 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4 ی نیسان و دوای نزیکه‌ی سـاڵێـک له هێمنی ناوچه سـنوریـیه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران، هێزه‌کانی ئێران کوێسـتانه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانیان له سـنوری قه‌زای چۆمان تۆپـباران کرده‌وه و ماوه‌ی نیو کاتژمێری خایاند. دوای پاش نیوه‌ڕۆش جارێـکی تر هه‌مان ئه‌و ناوچانه تۆپـباران کرانه‌وه.
عه‌بدولواحید گوانی قایمقامی قه‌زای چۆمان بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا زیانه مادیـیه‌کانی ڕانه‌گه‌یاند، چونکه تاوه‌کو ئێسـتا نه‌زانراوه له‌به‌ر چۆڵی ناوچه بۆردومانکراوه‌کان له دانیشـتوان، به‌ڵام زیانی مه‌عنه‌وی له ناسه‌قامگیری بارودۆخه‌که هه‌یه و گوتی:
" یه‌که‌م جار له سـاڵی 2011 هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌سـتیان کرد به تۆپـبارانکردنی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان له سـنوری قه‌زای چۆمان و تۆپه‌کان به قوڵایی چه‌ند کیلۆمه‌ترێـک هاتوونه‌ته ناو خاکی هه‌رێمی کوردسـتان له ناوچه شـاخاویـیه‌کانی گوندی کۆیله و گولـله تۆپه‌کان به‌ر ناوچه شـاخاویـیه‌کان که‌وتوون و هیچ ئاوه‌دانی و ماڵ به‌ر تۆپـبارانه‌که نه‌که‌وتووه، به‌ڵام سه‌روه‌ری خاکی هه‌رێمی پـێشێـلکردووه و جۆره زیانێـکی ماددی به خه‌ڵـکی گه‌یشـتووه و هه‌روه‌ها زیانی مه‌عنه‌ویش که ناسه‌قامگیری له ناوچه‌که دروستکردووه و دڵه‌ڕاوکێی خسـتۆته دڵی هاوڵاتیانه‌وه."
شـایانی باسه تۆپـبارانکردنی ناوچه سـنووریـیه‌کان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانه‌وه به بیانوی بوونی چه‌کدارانی پارتی ژیانی ئازادی کوردسـتان (پـژاک) له ناوچه‌که‌دا وه‌ک لایه‌نێـکی ئۆپـۆزسیۆنی چه‌کدارن له دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.