OpenAI ڕایگەیاند هەژمارەکانی گروپێکی ئێرانی لە ChatGPT بڵۆک کردووە، ئەوەش لەسەر دروستکردنی ناوەڕۆک بۆ کارکردنە سەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
ئەرکەکە کە بە ستۆرم – 2035 ناسراوە، ChatGPT بەکارهێناوە بۆ سەنگ خستنەسەر بابەتەکانی وەکو لێدوان لەسەر هەردوو بەربژێرەکەی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا و جەنگەکەی ناو غەززە و بوونی ئیسڕائیل لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد و دواتر بڵاوکردنەوەیان لە هەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕەکاندا.
لێکۆڵینەوەیەکی کۆمپانیای OpenAI کە لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە پشتیوانی لێدەکرێت دەریخستووە کە ChatGPT بەکارهێندراوە بۆ دروستکردنی نوسراوی دوورودێژ و کۆمێنتی کورتتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
OpenAI وتی ئەرکەکە وادیار نەبووە هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی هەبووبێت.
زۆربەی ئەو جۆرە پۆستانە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناسراونەتەوە لایک و کۆمێنتی کەم یاخود هەر بۆیان نەهاتووە.
وتیشی هەژمارەکان بڵۆککراون و چیتر ناتوانن خزمەتگوزارییەکانی OpenAI بەکاربهێنن، کۆمپانیاکەش بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی هەر چالاکییەکی دیکە کە سیاسەتەکان پێشێل بکات.
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا، ڕۆیتەرز