هه‌ندێـک که‌س و لایه‌ن ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و هه‌روه‌ها حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ده‌گرن که هه‌نگاوێـکی ئه‌وتۆیان نه‌ناوه بۆ ڕاگراتنی بۆردومانه‌کانی تورکیا و ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سـنووریـیه‌کان هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی حکومه‌تی عێراق لاواز و کز و بێ ده‌نگه، ئه‌وه‌ش ده‌گڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێـکه‌وتنـنامه له نێوانیاندا هه‌یه. ده‌شڵێت سه‌رکرده عێراقیـیه‌کان کزن و جورئه‌تیان که‌مه و له ئاسـتی پـێوسـتدا نین و هه‌ست به سه‌روه‌ری عێراق ناکه‌ن و کاتی خۆی له باوه‌شی ئێران‌دا ژیاون یان له تورکیا بوون له قۆناغێـک له قۆناغه‌کانی شۆڕشگێڕیان، بۆیه ئێسـتا له‌و ڕه‌وشه بێ ده‌نگ ده‌بن.
پاشـان ئوسامه جه‌میل ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێمیش به هه‌مان شێوه هه‌ڵوێسـته‌که‌ی شه‌رمنانه‌یه و له ئاسـتی پـێویسـتدا. ده‌شڵێت ده‌یه‌وێت له ڕێـگای ڕێـکخراوه مه‌ده‌نیـیه‌کان یان له ڕێـگه‌ی مامۆسـتایانی ئاینی یان له ڕێگه‌ی ئه‌و خه‌ڵـکانه‌ی که‌وا ڕهسمیدار نین، وه‌ڵام بداته‌وه وه ئه‌وه‌ش له ژێر گوشـاری شه‌قامی عێراقیـیه، بۆیه به گشـتی هه‌ڵوێستی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێسـتێـکی ئێجگار لاوازه و له ئاسـتی پـێویسـتدا نیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:29 خوله‌كه.