بارانی به خوڕ ئه‌و ناوچانه‌ی پاکسـتانی گرتۆته‌وه که لافاوه‌کان وێرانی کردوون و بووه‌ته کۆسپـێـکی دیکه له به‌رده‌م کارمه‌ندانی فریاگوزاری ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه ئه‌و لێقه‌وماوانه‌ی که‌وا بۆ نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌یه له ئاکامی لافاوه‌کان گیریان خواردووه.
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 13 ملیۆن که‌س به‌هۆی ئه‌و لافاوانه‌وه زیانیان پـێـگه‌یشـتووه که باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه و ئێسـتا به‌ره‌و باشور ده‌ڕوات و هه‌زاران ناچار ده‌کات ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.
ئه‌م کاره‌سـاته سـروشـتیـیه هه‌تا ئێسـتا بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی 1600 که‌س، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن پـێده‌چێت ئه‌م ژماره‌یه له زیادبووندابێت. لافاوه‌کان خان‌و و ڕێـگاوبانه‌کان و پـرده‌کانی بردووه و ناوچه‌کانی له یه‌ک دابڕیوه و ده‌غڵ و دانی فه‌وتاندووه.
خانمه گوته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌نابه‌ران گوتی کارمه‌نده‌کانیان له شوێنی لافاوه‌کانه‌وه ڕاپـۆرتیان بۆ ناردوون و تیایدا ئاماژه به که‌می خۆراک و ئاوی خاوێن و پـێداویسـتی پـزیشـکی ده‌که‌ن. ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانیش ئاگاهی داوه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و ئاوی خاوێن نه‌گاته لێقه‌وماوان ئه‌وا زۆر مه‌ترسی هه‌یه له‌وه‌ی نه‌خۆشـیـیه‌کانی سکچوون و کۆلێرا تیایاندا بڵاوبێته‌وه.