فەڵەستینییەک لە کەناری ڕۆژئاوا بە ئوتومبێلەکەیەوە هێرشی کردە سەر هێزەکانی ئیسڕائیل و بە فیشەک کوژرا.
سوپای ئیسڕائیل دەڵێت هێرشبەرە فەڵەستینییەکە بە ئوتومبێلەکەیەوە لە شوێنی وەستانی پاسەکان خۆی کردووە بە ناو سەربازەکاندا و خۆی کێشاوە بە کۆمەڵێکی دیکەدا لەسەر شەقامەکە، پێنج کەسی بریندار کردووە.
سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند هێرشبەرەکە ویستوویەتی هەڵبێت بەڵام لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیس و هاوڵاتییەکی مەدەنی چەکدارەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینییەکان کوژرانی فەڵەستینییەکەی پشتڕاست کردەوە.
ڕووداوەکە دوابەدوای چەند مانگێک لە گرژییەکانی نێوان هێزەکانی ئیسڕائیل و گروپە چەکدارییە فەڵەستینییەکاندا دێت لە کەناری ڕۆژئاوا، ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی سێدا ئیسڕائیل وەکو وەڵامێک بۆ هێرشی فەڵەستینییەکان لە ناو ئیسڕائیلدا هەڵمەتێکی سەربازیی دژی گروپە چەکدارییە فەڵەستینییەکان دەستپێکرد.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز