ئانکه‌ره ده‌خوازێت ڕۆڵێکی ناوبژیکه‌رانه ببینێت له دیپلۆماسیه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و ڕۆڵی نێوه‌ندگیر ببینێت له ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام هێستاش نیگه‌رانی هه‌ن که تورکیای پارتی داد و گه‌شه‌پێدان مه‌به‌ستی ئاینزایی و تایفه‌یی هه‌بێت له‌و کارنامانه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی خۆیدا.
به‌لای هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کانی ناوچه‌که‌وه ئه‌گه‌ر تورکیا ببێته به‌شێک له ململانێی ئاینزایی نێوان شیعه‌کان و سوننه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌وا وێناکردنه‌کانی تورکیا ده‌گۆڕدرێت له هێزێکی ئابوریانه‌ی ناوچه‌که‌وه بۆ ئه‌و هێزه‌ی خاوه‌ن ئه‌جه‌ندایه‌کی ئاینزایی ده‌بێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
هه‌ڵوێسته‌کانی ئانکه‌ره به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی سیاسی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی که‌مینه‌ی سوننه‌کان، وه‌ستانه‌وه دژی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له سوریا و پشتیوان کردنی ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که که له زۆرینه‌ی سوننه پێکهاتووه، وایکردووه شیکه‌ره‌وه له‌و ناوچه پڕ له کێشمه کێشه‌ی جیهاندا تورکیا وه‌ها ببینن که داکۆکی له دیموکراسی ده‌کات له سوریادا و هه‌روه‌ها سه‌قامگیریش له عێراقدا، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێن تورکیای ئاکه‌په له دید و ڕه‌هه‌ندی ئاینزاییه‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌نێت.
دکتۆر جه‌بار قادر، پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا: یه‌کێک له لایه‌نه‌کانی پشتیوانی تورکیا بۆ ئۆپزسیۆنی سوریا کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
حه‌سه‌ن یاسین، پسپۆڕی ئیسلامی سیاسی له سه‌نته‌ری کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی: تورکیا ده‌یه‌وێت فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عوسمانلیه‌کان به شێوازێکی تر دووباره بکاته‌وه.
شوان داودی، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ: ئێران و تورکیا ناتوانن ڕۆڵی یه‌کتر له ناوچه‌که‌دا بسڕنه‌وه.
شه‌لال گه‌دۆ، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی چه‌پی کورده‌کانی سوریا: ترسی تورکیا هه‌ر له مه‌سه‌له‌ی کورده له سوریادا و ترسه‌که‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که کورد له سوریادا ببێته خاوه‌ن ماف.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:00 خوله‌که.