هاوکاتی ئاڵۆزیه سیاسیه‌کانی عێراق، ناکۆکی تێڕوانینه‌کانیش هاتونه‌ته ئاراوه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌شداریکردن و بابه‌ته‌کانی کۆنگره نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی عێراقیه‌کان.
ناکۆکیه‌کان له عێراقدا وه‌ک چاو‌دێر باسی ده‌که‌ن له ناکۆکی سیاسی ده‌رچووه و چۆته ناته‌باییه‌کی قوڵی پێکهاته‌ی شیعه و سوننه‌وه.
هه‌ر له سه‌ر و به‌ندی ئاماده‌کاریه‌کاندا بۆ ئه‌م کۆنگره نیشتیمانیه، لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌کانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقه‌وه گه‌وره‌ترین ته‌گه‌ره دێنه به‌رده‌م سازدانی ئه‌م کۆنگره نیشتیمانیه، که وه‌ک ده‌گوترێت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزیه سیاسیه‌کانی عێراقه.
شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان باسکردن له حکومه‌تێکی هاوبه‌شی نیشتیمانیانه‌ی ڕاسته‌قینه و تاووتوێکردنی دۆسێی ئاسایشی وڵاته‌که له‌و کۆنگره‌یه‌دا مه‌ترسی ده‌بێت بۆ سه‌ر میتۆده‌کانی نوری ئه‌لمالیکی و ده‌وڵه‌تی یاساش له به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌که‌دا.
ئیمان مو‌سا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه: ده‌بێت لایه‌نه عێراقیه‌کان خۆیان له‌وه لاده‌ن یه‌ک ئه‌وی تریان له په‌راوێز بنێت.
به‌تول فاروق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا: تا ئێستا وه‌ڵام دانه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان بۆ به‌شداریکردن له‌م کۆنگره نیشتیمانیه‌دا زۆر پۆزه‌تیف نییه.
شێخ فاتح داراغایی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی: هیچ کۆنگره‌یه‌کی سیاسی به‌بێ ڕه‌خساندنی زه‌مینه سه‌ر ناگرێت.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی: پێم وانییه ئه‌م کۆنگره نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌ی عێراقیه‌کان کۆنگره‌یه‌کی یه‌کلاییکه‌ره‌وه بێت.
شوان داودی، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ: پێویسته بیر له پێکهاته‌ی گه‌لی عێراق و ڕۆشنبیری دیموکراسیش بکرێته‌وه کاتێک باس له قه‌یران و ئه‌گه‌ره‌کانی چاره‌سه‌رکردن ده‌کرێته‌وه.
ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما که ماوه‌که‌ی 12:03 خوله‌که.