له ده‌مێکدا زۆرێک له چالاکوانان و که‌سایه‌تیه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا به زمانێکی ڕه‌خنه ئامێزه‌وه باس له ڕۆڵی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن له سوریادا، وڵاتی قه‌ته‌ر داوای ناردنی هێزی سه‌ربازی عه‌ره‌بی ده‌کات به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی کوشتن و توندوتیژیه‌کان.
له‌وه‌تای سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌ب له سوریا ده‌ستیپێکردووه وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مه‌زه‌نده‌ی کردووه ، زیاتر له پێنج هه‌زار که‌سی سیڤیل له سوریادا کوژراون.
قه‌ته‌ر یه‌که‌م وڵاتی عه‌ره‌بی بووه هاوبه‌شی کردووه له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ناتۆدا له لیبیا، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه بوونه مایه‌ی ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی.
هێشتاش چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب له سوریان و ئه‌نوه‌ر مالیک ئه‌رکی ئه‌م ده‌سته تایبه‌ته‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی به گاڵته بازاڕ ناودێر کردووه به‌هۆی ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی حکومه‌تی سوریا خستبویه به‌رده‌م چاودێره‌کانی کۆمکاری عه‌ره‌به‌وه.
فواد عه‌لیکۆ، ئه‌ندامی بیرۆی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا: خه‌ڵک به گشتی باوه‌ڕی به کۆمکاری عه‌ره‌ب نییه و بڕوای زیاتر به هێزی سه‌ربازی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه.
هۆشه‌نگ بروکا، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه : داواکه‌ی قه‌ته‌ر ڕووبه‌ڕووی ته‌گه‌ره‌ی زۆر ده‌بێته‌وه و یه‌کێک له‌وانه کۆمکاری عه‌ره‌ب خۆیه‌تی.
هێمن لهۆنی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان : ئه‌م هه‌وڵانه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ر له به‌هاری عه‌ره‌بدا له هه‌ردوو مه‌ودای دوور و نزیکدا به به‌رژه‌وه‌ندی قه‌ته‌ر ده‌شکێته‌وه.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی: یه‌کێک له مه‌به‌سته‌کانی تری قه‌ته‌ر له‌و داوایه‌ی بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی عه‌ره‌ب بۆ سوریا هه‌یه‌تی ڕاگرتنی ده‌ست هه‌بوونی بیانییه له سوریادا.
وا بۆ 10 مانگ ده‌چێت سه‌رهه‌ڵدان له سوریادا ده‌ستی پێکردووه و له دوا وتاریدا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا جه‌ختی کرده‌وه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات جێناهێڵێت و ته‌واوی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌شی به کاری توندڕه‌وانی تێرۆریست ناودێر کرد.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:03 خوله‌که.