Accessibility links

په‌یمان عیزه‌دین سه‌باره‌ت به‌ کاره‌کانی سـاڵی 2010 ی لیستی گۆڕان له‌ په‌رله‌مان ده‌دوێت


په‌یمان عیزه‌دین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان
په‌یمان عیزه‌دین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان

سه‌باره‌ت به ‌کاره‌کانی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ ساڵی 2010 دا له‌ په‌رله‌مانی کوردستان هاوکار ووریا كاڵێ چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ (په‌یمان عیزه‌دین) ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لستی گۆڕان سازکردوه‌.

په‌یمان عیزه‌دین ده‌ڵێت ئێمه‌ وه‌ک ئۆپۆزسیۆن له‌ ساڵی 2010 دا په‌رله‌مانی کوردستان و ڕای گشتیمان ڕاهێنا به هه‌بوونی ئۆپۆزسێۆن و توانیمان که‌مو‌کوڕیه‌ یاسایه‌کانی په‌رله‌مان بخه‌ینه ‌ڕوو.

ده‌شڵێت په‌سه‌ندنه‌کردنی برۆژه‌کانی گۆڕان بۆ په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، چونکه‌ ده‌سه‌ڵات پـێـیوایه‌ ئه‌وان خاوه‌نی هه‌موو پرۆژه‌ باشه‌کانن، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ده‌ربچێت، هه‌روه‌ها یه‌کلایکردنه‌وه‌ی بڕیاره‌کان له‌ ڕێگای زۆرینه‌ و که‌مینه‌وه‌یه‌.

وتیشی هه‌ندێک ئه‌ندام په‌رله‌مانی فراکسێۆنی لیستی کوردستانی وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مان کارده‌که‌ن و واقع بینانه‌ بڕیارده‌ده‌ن له‌سه‌ر پرۆژه‌کان.

بۆ خولی ساڵی 2011 ی په‌رله‌مان ده‌ڵێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین سه‌نگی بخه‌ینه‌ سه‌ر شه‌فافیه‌تی بودجه‌ و له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێـک پرۆژه‌ کاربکه‌ین که‌ ژیانی خه‌ڵکی پـێوه‌ په‌یوه‌سته‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 9:10 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG