سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پێلۆسی دوای کۆتایی هێنان بە سەردانەکەی بۆ تایوان وتی چین ناتوانێت ڕێگری بکات لە سەردانی ڕابەرانی جیهان بۆ تایوان.
گوتی " بەداخەوە بەهۆی ناڕەزایی پارتی کۆمۆنیستی چینەوە تایوان ڕێگری لێکرا بەشداری کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان بکات، لەمدواییانەدا ڕێگری لێکرا بەشدار بێت لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهاندا."
گوتی " لە کاتێکدا چین ڕێگری لە تایوان دەکات لە ڕەوانەکردنی بەرپرسەکانی بۆ کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان، ناتوانن ڕێگری لە سەردانی ڕابەرانی جیهان یاخود هەر کەسێکی دیکە بکەن بۆ تایوان کە بۆ ڕێزگرتن لە دیموکراسییە پەرەسەندووەکەی دەچن، بۆ ئەوە دەچن تیشک بخەنە سەر زۆرێک لە سەرکەوتنەکانی تایوان و دووبارە جەخت کردنەوە لە پابەندبوونمان بە بەردەوامیدان بە هاریکارییەکانەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز