له‌م وتووێژه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی لیوای 3ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه عه‌مید روکن نه‌جمه‌دین عومه‌ر که له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا نیشته‌جییه، دوای چه‌ند مانگ له رزگارکردنی ئه‌و ناوچانه له ژێر ده‌ستی داعش، لای وایه کاریگه‌ری به‌سه‌ر ره‌وشی ئاسایشی ته‌واوی ناوچه‌که جێهێشتووه ، لای وایه ئه‌و ناوچانه شوێنی تێرۆر بووه و له دوای 2003 ه‌وه هه‌رگیز وا کۆنتڕۆڵ نه‌کراوه "ئاسایشی خانه‌قین باشتر بووه له چاو جاران، عه‌ره‌ب و کورد له ناوچه‌که پێکه‌وه به ئارامی به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له رابردووش ئه‌مریکا به‌و هه‌موو توانایه‌وه، نه‌یتوانی ئه‌م ناوچه‌یه کۆنتڕۆڵ بکات، ئیستا ناوچه‌که ئارامه."
سه‌باره‌ت به هه‌بوونی داعش له‌و ناوچانه که به 30 کیلۆمه‌تر چوارگۆشه وه‌سفی ده‌کات، ده‌ڵێت "داعش له شیوه‌ی مه‌فره‌زه‌ی گه‌ڕۆک که ژماره‌یان له په‌نجه‌ی ده‌ست تێ ناپه‌ڕێت، جار جار ده‌رده‌که‌ون. توانای نزیک بونه‌وه‌یان نه‌ماوه له سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه، ئه‌وانه‌ش کۆتای‌یان دێت".
له‌وه‌ته‌ی پێشمه‌رگه ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، ئه‌و به‌رپرسه باس له‌وه‌ده‌کات ناوه‌که‌یان گۆڕێوه بۆ ناحییه‌ی گوڵاڵه.