تەقینەوەی دوو بۆمب یەکشەمە لە نیو کلیسایەکی کاتولیکەکان لە دۆڕگەی باشوری فیلیپین شوێنێک ملیتانەکانی موسولمان لێێ چالاکن، لانی کەم ٢٠ کەسی کوشت و ١١١ کەسیش بریندارن.
گەواهیدەران گوتیان یەکەم تەقینەوەکە لە نێو کلیساکەدا ڕوویدا. دوای ئەوە سەربازان و پولیس هەوڵیان دا بە پەلە خۆیان بگەیەنە شوێنی ڕووداوەکە کە بۆمبی دووهەم تەقیەوە.
پولیس گوتی لانی کەم ٢٠ کەس گیانیان لە دەستدا و ١١١ کەس بریندارن. لە نێو کوژراوەکان دا ١٥ مەدەنی و ٥ ئەندامی لەشکری دەبینرێن. و لە نێو بریندارەکان ١٧ ئەندامی لەشکری، دوو پولیس، دوو پاسەوانی کەنار و ٩٠ کەس هەن.
هیچ کەس تا ئێستا بەرپرسایەتی ئەم هێرشەی نەگرتۆتە ئەستۆ.
ئەم ڕووداوە نزیک دوای حەوتوویەک دێت کە کەمینەی موسوڵمانان پشتیوانیان لە هەریمێکی خودموختار لە باشوری فیلیپین کرد بە ئەو هیوایەی کۆتایی بە سەرهەڵدانێک بێت کە تا ئێستا ١٥٠،٠٠٠ کەس تێیدا کوژراون.
ئەگەرچی زۆربەی ناوچەکانی موسوڵمان ئەو ڕێکەوتنەی خودموختارییان پەسند کرد، دەنگدەران لە هەریمی سولو، شوێنێک جۆلۆی لێ هەڵکەوتووە، پەسندیان نەکرد. ئەو هەریمە لایەنی سەرهەڵداو و شانەکانی بچووکی ملیتانی لێیە کە بەشێک لە هیچ پرۆسەیەکی ئاشتی نین.
حکومەتەکانی ڕۆژئاوا پشتیوانی لە ئەو ڕێککەوتنەی خودموختاری دەکەن. ئەوان دەترسن کە ملیتانەکانی سەر بە داعش لە خۆرهەڵات و ئاسیای باشوری خۆرهەڵات لە گەڵ یاخیبوانی فلیپینی ببن بە هاوپەیمان و ناوچەی باشور بکەن بە گۆڕەپانێک بۆ توندڕەوان.