له‌م کاته‌ی شه‌ڕی داعش به‌رۆکی ماڵی کوردی گرتووه و هه‌تا ئێستا زیاتر له 1300 له ڕۆڵه‌ی کورد ته‌نها له کوردستانی عێراق له‌م شه‌ڕه‌دا گیانیان له‌ده‌سـتداوه و به هه‌زارانی تریش برینداربوون، گرژی و ئاڵۆزی له نێوان حزبی دیموکراتی کوردسـتانی ئێران و پارتی کرێکارانی کوردسـتان دروسـتبووه، ئه‌مه‌ش خه‌ڵکی کوردسـتانی زۆر نیگه‌ران کردووه.
چ میکانیزمێک پـێویسته بگیرێته‌به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی له‌و جۆره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له نێوان دیموکرات و په‌که‌که ڕوویدا؟
دکتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تکاری کورد له وه‌ڵامدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی پـێویسته کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بـبه‌سترێت و هه‌موو حزبه‌کانی کوردسـتانی ڕۆژهه‌ڵات و باکور و ڕۆژئاوا و باشور پـێکه‌وه وه‌کو خهباتێـکی نه‌ته‌وه‌یی هێڵه سووره‌کان ده‌سـتنیشان بکه‌ن و ڕێگه‌ی دیالۆگ دابنێن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و هه‌روه‌ها چوارچێوه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بۆخۆیان دابڕێژن و تیایدا پـێکه‌وه خه‌بات بکه‌ن. پاشان له باره‌ی ئاڵۆزی نێوان دیموکرات و په‌که‌که ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌روا ئه‌م کێشه‌یه بمێنێته‌وه ئه‌وا ئێران و تورکیا پـێـیان خۆشه و سوودی لێوه‌رده‌گرن و زیان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی هه‌ده‌په ده‌دات و بۆ حزبی دیموکراتیش خراپه، بۆیه ده‌بێت کێشه‌که به دیاڵۆگ چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌واڵێـک که له ماڵپه‌ڕێکی کوردیـدا بڵاوکراوه‌ته‌وه گوایه دکتۆر مه‌حمود عوسمان بۆی ڕاگه‌یاندوون " ئێران ئه‌م کاره‌ی به په‌که‌که کردووه" ، دکتۆر مه‌حمود گوتی ئه‌و قسه‌یه ڕاست نیـیه و ئه‌و هیچ لێدوانێکی بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه نه‌داوه و ته‌نانه‌ت بۆ هیچ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی دیکه‌ش قسه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌کردووه.