سەرباری قەیرانە ئابوریی و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان؛ بژێوی ژیانی خەڵک و گرفتە یاسایی و دەستورییەکانی ئەو هەرێمە شارەزایانی خستۆتە بەردەم لێکۆێنەوەو وردبونەوەی رژدەوە. هاوکات نزیکبوونەوەی پرسی ریفراندۆم لەئاستی و پشتیوانی و رەخنەسازیشدا بەڵام گرفتە هەنوکەیی و رۆژانەییەکانی هاوڵاتیان بوونەتە جێی بایەخی میدیا و خەڵک بەگشتی.
ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ مامۆستای زانکۆ حاکم شێخ لەتیفدا سازکردووە...
حاکم شێخ لەتیف دەڵێت "بەڵام هەرلەسەرتاوە کوردستان لەقەیراندا ژیاوە، چونکە حکومەتی هەرێم و دامودەزگاکانی هەرێم بنەمایەکی یاساییان نیەو دامودەزگایی نین و بە میزاج دەبرێن بەڕێوە."
دەشڵێت "ئەم قورساییە ئابورییە بە پلەی یەکەم و دواپلەش لەسەر هاوڵاتیانە، بەڵام دەسەڵاتداران و بەرپرسان لەجاران باشتر دەژین."
سەبارەت بە یاساو لێپرسینەوەش حاکم شێخ لەتیف دەڵێت "یاسا هەیە بەڵام جێبەجێناکرێت."
هاوکات "لەم وڵاتەدا وەرە ببە بە وەزیر، ببە بە سەرۆکی حکومەت، سەرۆکی هەرێم، ببە بەڕێوبەری گشتی؛ واتە چی دەکەی بیکە، لێپرسینەوە نیە."
دەشڵێت "کەسێک رۆژانە دەیان هەزار یان ملیۆن دۆلار بدزێت لەگەڵ یەکێکی کەشدا کە بە نەزاهەت ئیشدەکات، تەنها و تەنها مەسەلەی ویژدانە و کەس لەچاودێری ناترسێت."
سەبارەت بە دادگاو دادگاییکردنی بەرسان دەڵێت "دادگاکان بە ئەندازەیەک لاوازکراون کە بەکەس ناوێرن؛ بە خەڵکی هەژار نەبێت."
هەروەها ديڵێت "تا ئێستا هیچ وەزیرێک نەهێنراوەتە بەردەم دادگا."