Accessibility links

پاپا فرانسیس داوای قەدەغەی بە کرێدانی منداڵدانی ژنان دەکات


پاپا فرانسیس
پاپا فرانسیس

پاپا فرانسیس ڕۆژی دووشەممە داوای قەدەغەی بەکرێدانی منداڵدانی ژنانی کرد بۆ لە دایکبوونی منداڵێکی دیکە و بە کارێکی " قێزەون " ناوی برد، لە وتارە ساڵانەییەکەیدا وتی لەدایکبوونی منداڵ لە هێلکەدانی کەسێکی دیکە دەبێت لەسەر ئاستی جیهان قەدەغە بکرێت، هەروەها باسی لەو هەڕەشانە کرد کە لەسەر ئاشتی جیهان و شکۆی مرۆڤ دروست بوون.

لە وتاری ساڵانەی سیاسەتی دەرەوەیدا پاپا فرانسیس ئاماژەی بەوەدا ساڵی 2024 لە کاتێکدایە کە ئاشتی " بە شێوەیەکی بەرچاو مەترسی لەسەرە و لاواز کراوە و لە هەندێک شوێندا لە دەست چووە."

پاپا فرانسیس باسی لە جەنگەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا و جەنگەکەی حەماس و ئیسڕائیل و کۆچ و قەیرانەکانی کەش و هەوا و " بەرهەمهێنانی بێ ڕەوشتی چەکی ئەتۆمی " کرد، هەروەها باسی لە زیادبوونی پێشێلکردنی مافە نێودەوڵەتییە مرۆییەکان کرد.

بەڵام فرانسیس باسی لە پرسە بچووکەکانی دیکەش کرد کە وتی هەڕەشەن لەسەر ئاشتی و شکۆی مرۆڤ، لەوانەش، دروستکردنی منداڵ بۆ کەسێکی دیکە. وتی ژیانی منداڵی لە دایک نەبوو دەبێت بپارێزرێت و " سەرکوت نەکرێت و نەبێتە بابەتێکی بازرگانیکردن."

وتی " وتی کاری قێزەونی دایکایەتی جێگرەوە ' واتە ئەو دایکەی کە بە ڕاستی دایکی منداڵەکە نیە و کەسێکی دیکە ئەو منداڵەی دروست کردووە '، پێشێلکردنی مەترسیداری شکۆی ژن و منداڵەکەیە، لە سوودوەرگرتن لە پێویستییە ماددییەکانی دایکەکەوە سەرچاوەی گرتووە."

وتی منداڵ دیارییە و " هەرگیز بنەمای گرێبەستێکی بازرگانی نیە." هەروەها داوای قەدەغەکردنێکی جیهانی کرد بۆ ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی ئەو کارە لە سەرانسەری جیهاندا.

لە کاتێکدا ئەنجامدانی ئەو کارە لە ئەمەریکا شتێکی باوە و بەپێی گرێبەست دەکرێت، لە گرێبەستەکەدا دایکەکان دەپارێزرێن، بەڵام کە هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپای وەکو ئیتاڵیا و ئیسپانیادا قەدەغە کراوە.

ڕەخنەگران دەڵێن دروستکردنی منداڵ لەلایەن دایکێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بە پارە، ئەو ژنانە دەکاتە ئامانج کە هەژارن و خەڵکی کۆمەڵگەی لاوازن. پشتیوانیکاران لە کارەکە دەڵێن ئەو کارە دەرفەتێک دەدات بە ژنان تاوەکو منداڵ بدەن بە ئەو کەسانەی کە منداڵییان نیە، هەروەها دەڵێن گرێبەستە بازرگانییەکە دایکە ڕاستەقینەکە و دایک و باوکەکەی دیکەش دەپارێزێت.

سەرچاوە: ئەشۆشیەتیت پرێس

XS
SM
MD
LG