Accessibility links

مێدڤیدیڤ هۆشداری دەداتە ناتۆ دژی دابینکردنی سیستمی موشەکی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا


سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت
سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت

سەرۆکی پێشووی ڕووسیا دمیتری مێدڤیدیڤ هۆشداریدایە هاوپەیمانێتی ناتۆ دژی دابینکردنی سیستمی بەرگری موشەکی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا، هاوپەیمانێتییەکەی بە " لایەنێکی تاوانبار " تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی دابینکردنی چەک بۆ " ڕژێمە توندڕەوەکان."

مێدڤیدیڤ وتی " ئەگەر وەکو ئەوەی سکرتێری گشتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی پێدا، ناتۆ سیستمی پاتریۆت و کارمەندانی ناتۆ بۆ کۆنەپەرستانی ئۆکرانیا دابین بکات، ئەوا دەستبەجێ دەبنە ئامانجێکی ڕەوای هێزە چەکدارەکانمان."

وتیشی " جیهانی شارستانی پێویستی بەم ڕێکخراوە نیە. دەبێت وەک لایەنێکی تاوانبار هەڵبوەشێندرێتەوە."

ئۆکرانیا داوای لە هاوبەشە ڕۆژئاواییەکانی کردووە سیستمی بەرگری ئاسمانی بدەنێ، لەوانەش سیستمەکانی بەرگری موشەکی پاتریۆتی ئەمەریکی، ئەوەش لە پێناو پاراستنی ژێرخانەکانی وزەی ئۆکرانیا و هاوڵاتیانی مەدەنی وڵاتەکە دژی هێرشە موشەکییەکانی ڕووسیا.

وەزیرانی ناتۆ سەرکۆنەی " هێرشە دووبارە و بێ ویژدانەکانی ڕووسیایان کرد بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئۆکرانیا و ژێرخانی وزەی وڵاتەکە." هەروەها بەڵێنیاندا پشتیوانییەکانیان بۆ کیێڤ زیاتر بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG