Accessibility links

پوتن ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان لەگەڵ واشنتن ئەگەر ئەمەریکا ئامادە بێت


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لە جنێڤ
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لە جنێڤ

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن دەڵێت ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمەریکادا ئەگەر واشنتن ئامادە بێت، ئەمەش دوای یەکەمین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە جنێڤ.

پوتن وتی " ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆکردن ئەگەر ئەمەریکا ئامادە بێت بۆ ئەوە."

ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکی ڕوسیا و سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن یەکەمین کۆبوونەوەیان ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەیەکدا کە جنێڤ میوانداریکرد و ئامانج لێی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن بوو.

پوتن وتی کەشی کۆبوونەوەکە " هاوڕێیانە " بووە و " لە یەک تێگەیشتنێک " هەبووە لەسەر بابەتە سەرەکییەکان.

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی چۆن وەسفی بایدن دەکات، پوتن وتی وێناکردنی بایدن لەلایەن ڕاگەیاندنەکانەوە " زۆر دوورە لە ڕاستییەوە."

پوتن وتی " بایدن شارەزایە، دەبێت زۆر ورد بیت لە کارکردن لەگەڵیدا تاوەکو هیچ شتێک بەسەرتدا نەڕوات."

پوتن وتی " کێشە نیە هەندێک جار شتی لێ تێکەڵ ببێت، وتەبێژەکەی گەنجێکی ڕۆشنبیر و جوانە و هەمیشەش شتی لێ تێکەڵ دەبێت." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی.

پوتن ڕوونیکردەوە " ئەوە مانای ئەوە نیە بیری لاواز بێت یاخود ئاستی ڕۆشنبیرییەکەی کەم بێت، هەموو شتەکە ئەوەیە کاتێک خەڵک دەزانن شتێک لاوەکییە گرنگیی تەواوی پێنادەن، ئەمەریکییەکان پێیان وایە هیچ شتێک لەوان گرنگتر نیە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG