Accessibility links

پوتن دەڵێت جەنگێکی ڕاستەقینە دژی ڕووسیا هەڵگیرساوە


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لە ماوەی وتارەکەیدا بە بۆنەی ڕۆژی سەرکەوتنی ڕووسیاوە وتی " جەنگێکی ڕاستەقینە " دژی ڕووسیا هەڵگیرساوە و ڕۆژئاوا هەوڵ دەدات وڵاتەکەی لە ناوببات.

لە وتارەکەیدا لە گۆڕەپانی سوور لە ماوەی ئاهەنگەکانی ڕۆژی سەرکەوتنی ڕووسیادا، کە لە ساڵی 1945 دا لەو ڕۆژەدا نازییەکانی ئەڵمانیا شکستییان هێنا، پوتن وتی سەرانسەری وڵاتەکە لە پشت " ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەی " ڕووسیاوەیە لە ئۆکرانیا.

پوتن وتیشی ڕۆژئاوا سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤییەتی بەسەر نازییەکانی ئەڵمانیادا لە ساڵی 1945 دا بیرچۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG