Accessibility links

کرێملن: هەفتەی داهاتوودا پوتن لەگەڵ ئەردۆغان و ڕەئیسیدا کۆدەبێتەوە


کرێملن دەڵێت ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ تاران لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسیدا کۆدەبێتەوە و تاوتوێی سوریا دەکەن.

لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر ئۆکرانیا ئەمە دووەمین گەشتی پوتن دەبێت بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی، یەکەم گەشتی لە کۆتایی مانگی شەشدا بوو بۆ ناوەڕاستی ئاسیا.

وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ وتی سێ سەرۆکەکە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی ئەنجام دەدەن و هەوڵ دەدەن چارەسەرێکی ئاشتی بۆ سوریا بدۆزنەوە.

ڕووسیا و ئێران لەڕووی سیاسیی و سەربازییەوە پشتیوانییان لە حکومەتەکەی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد کردووە، هاوکات تورکیا پشتیوانی سەربازیی لە سوپای سوریای ئازاد و گروپە چەکدارییە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەی ناو سوریا کردووە کە هێشتا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا دژی هێزەکانی ئەسەد شەڕ دەکەن.

ڕۆژی دووشەممە کرێملن وتی پوتن و ئەردۆغان بەزوویی دوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوانیان کە باسییان لە هەوڵەکان کرد بۆ کارئاسانیکردن بۆ هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا، ڕووبەڕوو کۆدەبنەوە.

پێسکۆڤ هیچ ئاماژەیەکی نەدا لەسەر ئەوەی پوتن و ڕەئیسی کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی ئەنجام بدەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG