Accessibility links

ئایا عێراق دەبێتە گۆڕەپانی جەنگی ئەمەریکا و ئێران


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی ئەمەریکا هەریەک لە قاسم سولەیمانی، بەرپرسی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبو مەهدی ئەلموهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە نزیک فڕۆکەخانەی ئەمەریکا کردە ئامانج.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی سێشەممەی رابردوو، لایەنگرانی میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێران هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد و بەپێی ڕاپۆرتەکان ئێران نیازی هەبووە هێرشی زیاتر بکاتە سەر دامەزراوەکانی ئەمەریکا لە عێراقدا.

ڕۆژنامەنووس و لێکۆڵەر، یاسین تەها لە وتوێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردیی دەنگی ئەمەریکا هەڵسەنگاندن بۆ ئەم پێشهاتە نوێیە دەکایت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:08 0:00


XS
SM
MD
LG