Accessibility links

قەتەڕ لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی داهاتووی ئەمەریکا گفتوگۆ لەسەر غەززە دەکات


سەرۆک وەزیر و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئەلثانی
سەرۆک وەزیر و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئەلثانی

سەرۆک وەزیر و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئەلثانی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند قەتەڕ لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی داهاتووی ترامپدا گفتوگۆ لەسەر غەززە دەکات.

ماوەی 14 مانگە جەنگەکەی ناو غەززە بەردەوامە، زۆربەی غەززە خاپوور بووە و بەرپرسانی تەندروستی غەززەش دەڵێن زیاتر لە 44,000 فەلەستینی کوژراون، لە کاتێکدا کە هێزەکانی ئیسڕائیل بەردەوامن لە هەوڵەکانییان بۆ لە ناوبردنی حەماس و ڕزگارکردنی ئەو بارمتانەی کە لەلایەن حەماسەوە گیراون.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بابەتەکەوە بە ڕۆیتەرزی وت نوێنەری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی قەتەڕ و ئیسڕائیلی کردووە بە مەبەستی دەستپێکردنی هەوڵە دیبلۆماتییەکانی ترامپ بۆ ڕێککەوتنێکی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان، پێش ئەوەی لە 20 ی مانگی یەکدا سوێندی یاسایی بخوات و وەکو سەرۆکی ئەمەریکا دەستبەکاربێت.

ئەلثانی لە کۆنفرانسێکدا لە دەوحە وتی " هاندانێکی زۆرمان لەلایەن بەڕێوبەرایەتییەکەی دواترەوە بینیوە بۆ بۆ دەستهێنانی ڕێککەوتنێک تەنانەت پێش ئەوەی سەرۆک دەستبەکاربێت، ئەوەش لە ڕاستیدا وایکرد ئێمە هەوڵ بدەین شتەکان بگەڕێنینەوە و هەوڵ بدەین شتەکان بخەینەوە سەر ئاڕاستەکەی، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردووەوە دەستمان بە گفتوگۆکان کردووە لەگەڵیاندا."

سەرچاوەکە وتی ستیڤ ویتکۆڤ کە بە فەڕمی دەبێتە نوێنەری بەڕێوبەرایەتییەکەی ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە کۆتایی مانگی یانزەدا بە جیا لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو و ئەلثانیدا کۆبووەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG