Accessibility links

ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی: قازی محمد به‌ مانه‌وه‌ی له‌ مه‌هاباد و به‌ به‌جێنه‌هێشتنی خه‌ڵکی کوردستان گیانی خۆی فیدا کرد


قازی محەمەد
قازی محەمەد

له‌ (31) ی مانگی ئاداری ساڵی 1947 قازی محمد سه‌رۆک کۆماری کوردستان له‌ مه‌هاباد له‌ گۆره‌پانی چوارچرای شاری مهاباد له‌سێداره‌ درا و ئێستا پاش 65 ساڵ جارێکی دیکه‌ که‌مپێنێک خراوه‌ته‌ گه‌ڕه‌وه‌ یاخود ده‌ست به‌ هه‌ڵمه‌تێک کراوه‌ته‌وه‌ و داوا دەکرێت رۆژی لە سێدارەدانی قازی محەمەد بکرێتە رۆژی شەهیدانی کوردستان.

Rahimi Rashidi
Rahimi Rashidi

ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی ڕۆژنامه‌وانی ئازاد له‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ وتووێژێکدا له‌ گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت هه‌ڵمه‌ته‌که‌ ده‌ڵێت پێشه‌وا قازی محمد ده‌توانین بڵێن به‌ له‌به‌رچاوگرتنی پله‌ و پایه و ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌به‌ریه‌که‌ی گه‌وره‌ترین شه‌هیدی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورده‌ له‌ دوور و نزیکدا. ده‌شڵێت سه‌رکرده‌ی دیکه‌ش هه‌ن یا به‌ مه‌رگی سروشتی یا له‌ جێدا یا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ کۆچی دووای کردووه‌.

به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ داواکردنی ئه‌وه‌ی که‌ رۆژی لە سێدارەدانی قازی محەمەد بکرێتە رۆژی شەهیدانی کوردستان و سه‌باره‌ت به‌ په‌یامی گرنگی ئه‌و ڕۆژه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان، ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین هێما وه‌ په‌یامی پێشه‌وا قازی محمد وه‌کو ده‌زانین ئه‌و به‌ خۆ ڕاگری خۆی و به‌ڕاوه‌ستان و به‌ مانه‌وه‌ی له‌ شاری مهاباد و به‌ به‌جێ نه‌هێشتنی خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌تیش موکریان و مهاباد گیانی خۆی فیداکرد. گیانی خۆی فیداکرد تا خه‌ڵکی کوردستان تا ئه‌وانه‌ی له‌ کۆماری کوردستاندا به‌شداریان کردبوو سه‌روه‌ت و گیان و ماڵیان پارێزراوبێت.

سه‌باره‌ت به‌ شه‌هید پێشه‌وا، ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی ده‌ڵێت مه‌رگی قازی محمد ده‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی بۆ بکرێت. ده‌ڵێت له‌ هه‌لومه‌رجێکی دیاری کراودا قازی محمد له‌ نێوان ده‌سته‌وه‌ستانی و خۆڕاگریدا هات خۆڕاگری هه‌ڵبژارد و کۆماری کوردستانی ڕاگه‌یاند، بۆیه‌ من پێموایه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ شیاوی ئه‌وه‌یه‌ که‌ بکرێته‌ ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌که‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:21 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG