ڕۆژی 21 ی مانگی 2 ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکه.
له 17 ی مانگی 11 ی ساڵی 1999دا یونسکۆ به‌فه‌رمی ئه‌م ڕۆژه‌ی دیار کرد وه‌ک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک.
هۆکاری مێژوویی له پشت دیارکردنی ئه‌م ڕۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕووداوێکی ساڵی 1952 کاتێک محه‌مه‌د عه‌لی جه‌ناح دامه‌زرێنه‌ری وڵاتی پاکستان بڕیاریدا زمانی ئۆردوو ببێت به زمانی فه‌رمی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی پاکستان.
خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی پاکستان که ئێستا وڵاتی به‌نگلادێشه زمانیان بهنگلاییه و دژی ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.
له 21 ی مانگی 2 ی ساڵی 1952دا خوێندکاران له ناوجه‌رگی شاری دا‌کا مانیان گرت پۆلیس ته‌قه‌ی لێ کردن و ژماره‌یه‌ک له خوێندکاران کوژران.
سه‌باره‌ت به دیارده‌ی کاڵ بوونه‌وه‌ی زمانی کوردی له نێو گه‌نجه کورده ئه‌مه‌ریکاییه‌کاندا هێرۆ زه‌نگه‌نه وتووێژێکی له‌گه‌ڵ ڕێباز قه‌راخی سه‌رۆکی ڕێکخراوی گه‌نجانی کورد له ئه‌مه‌ریکا ساز داوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:45 خوله‌که.